٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی چەپی كوردستان دادەمەزرێت

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ پارتێكی سیاسی لە كوردستان دادەمەزرێت، یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئەو حزبەش وردەكاری ئەو پارتە ئاشكرادەكات.
بەپێی زانیاریKDP.info حزبێكی سیاسی لە شاری سلێمانی دروست دەكرێت لەلایەن كۆمەڵێك كەسایەتی چەپی كوردستانەوە، ئەو حزبە لە ئێستادا كاری خۆی دەكات و بڕیارە ڕاگەیاندنی تایبەت بە خۆیان هەبێت، زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو حزبە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بەرەیەكی چەپ لە كوردستان دروست بكرێت.
لەم بارەوە هیواڕەش یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئەو حزبە زانیاریەكانی بۆKDP.info    پشتڕاست كردەوە و گوتی: ئەو حزبەی ئێمە شاراوە نییە، چونكە ئێمە پێشوتر كادیری ناو حزبی شیوعی بووین، كاتێك جیابووینەوە حزبێكمان دروستكرد بەناوی حزبی شیووعی كوردستان - باشور دەستمان بەكار كرد لە 2004 وە خەریكی مۆڵەت وەرگرتنین، بەڵام هەرئەو كات ساڵی 2005 مۆڵەتیان پێنەداین و وەك ناو لەگەڵ حزبی زەحمەتكێشان بەشداریمان لە هەڵبژاردنەكان كرد، دواتر كۆنگرەیەكمان بەست لە كەركووك بڕیاماندا ناوەكە بگۆڕین بۆ پارتی چەپی كوردستان.
گوتیشی:ئێستا ئێمە لە هەوڵی وەرگرتنی مۆڵەتین لە وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاریشە بەیان نامەیەكی پشگیری بۆ لیستی كوردستانی لە كەركووك ڕابگەیەنین كە پارتی ویەكێتی پشكداری سەرەكی دەكەن.
هیوا رەش ئەوەشی خستەڕوو كە هەر ڕەخنەیەك لە ناوخۆی كوردستان هەبێت ئەوان نایكەنە ئامانجێك بۆ ئەوەی دوژمنەكانی كورد دڵیان پێ خۆش بێت.

 

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار