ئامەد.. لە 2012دا 21 هەزار و 107 رووداوی پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ تۆمار كراوە

كوردستانی باكور –KDP.info / لقی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی شاری ئامەد راپۆرتی پێشێڵكردنی مافەكانی مرۆڤی ساڵێكی كوردستانی توركیای ئاشكرا كرد، راپۆرتەكە ئاماژەی داوە، كە لە ساڵی 2012دا 21 هەزار و 107 رووداوی پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ تۆمار كراوە، كۆمەڵەی مافی مرۆڤی شاری ئامەد لەسەر پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ساڵی 2012 دا راپۆرتی خۆی ئاشكرا كرد، بەپێی هەواڵی چەتر پرێس، بەر لە خوێندنەوەی راپۆرتەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا سەرۆكی نوسینگەی مافی مرۆڤی ئامەد راجی بیلجی تیشكی خستەسەر قۆناغی گفتوگۆكردنی پرسی كورد و داوای كردووە، ئەو لەمپەرانە بەلاوە بنێن كە دەبنە كۆسپ لە بەردەم ئاشتی و چارەسەریدا كە ئێستا لەتوركیا هەنگاوی بۆنراوە، پاشان راپۆرتی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤی ساڵێكی باكوری كوردستانی بۆ رای گشتی خوێندەوە كەبەم شێوەیە بوو.
56 كەس لە هێرشی بكەری نادیاردا كوژراون و 228 كەسیش بریندار بوون
23 كەس لە رەوشێكی نادیاردا بوونەتە قوربانی
31 كەس هۆكاری گسان لەدەستدانیان نەزانراوە و گومانیان لەسەرە و سێ كەسیش بریندار بوون
سێ سەرباز و 11 پۆلیس خۆیان كوشتووە
41 ژن كوژراون
20 منداڵ خۆیان كوشتوە و هەوڵی كوشتی چوار منداڵیش دراوە
چوار هەزار و 418 كەس دەستگیر كراون
هەزار و 475 كەس سزای زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە
876 حاڵەتی ئەشكەنجە و دەستدرێژی رووی داوە
213 جار رێگری لە كۆنگرەی رۆژنامەنوسی و لێدوان كراوە و تیایدا 315 كەس بریندار بوون
هەزار و 971 كەس رووبەڕوی لێپرسینەوە و سزا بونەتەوە
127 كەسایەتی ناسراو و رێكخستن رووبەڕووی هێرش بونەتەوە
12 پارت و كۆمەڵە و سەندیكا داخراون
447 جار قسەكردن بەمانی كوردقەدەغەكراوە ولە شوێنی رەسمیدا بەتایبەت دادگاكان
سێ هەزار و 263 جار پێشێل كاری لە زیندانەكاندا كراوە
395 حاڵەتی پێشێلكاری ئابوری و كۆمەڵایەتی بووە
12 گوند سوتاون یان پێیان چۆڵ كراوە
33 حاڵەتی سوتانی دارستان و زەوی مەدەنی
89 جار قەدەغەكراوە كەسانی مەدەنی بچنە سەر مێرگ و باخەكانیان
13 گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزراونەتەوە كە 80 روفاتی تێدا بووە
پێنج هەزار و 631 حاڵەتی پێشێلكاری ئاینی رویان داوە.




