عومەر ھەورامی: حکوومەت لەمساڵدا پێداچوونەوە بەمووچەکان دەکات

ههولێر- تایبهت به KDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لەڕاپۆرتی وەزارەتی داراییدا ھاتووە پێداچوونەوە بە مووچە دەکرێت و لەھەر شوێنێک پێویستی بەزیادکردن بێت زیاد دەکرێ.
عومەر ھەوارمی ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoڕایگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەی ساڵانە لەدەستی دایە بە شێوەیهکی تەخمینی دابەشی دەکات، چونکە جاری وا ھەیە رووداوی لەناکاو روودەداتة ئەوکات ناچار دەبێ ئەو بڕە پارەی کە بەشێوەیهکی پێشبینی کراو دابەشی کردووە لەشوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە خەرجی دەکات، بۆ نموونە ئەو ئاوارانەی کەلە سوریاوە ھاتوون ئەمە حکوومەت لەساڵی ڕابردوو ناچاربووە پارەی بۆ تەرخان بکات یاخود جوڵاندنی ھێزی پێشمەرگە ئەمانە ھەمووی خەرجیاتی پێویستە.
عومەر ھەواری گوتیشی: بودجەی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستانیش وەکو بەشێک لەعێراق لەسەر بنەمای بنوود ئامادە دەکرێ، ئەمەش لەزۆربەی وڵاتانی جیھان پەیڕەو دەکرێ و یەکێک لەو مادانەی کە تیایدایە پێیدەڵێن خەرجیاتی تر کە ناوەکەی لەھەندێک شوێنی دیكه نابێتەوە، بۆ نموونە ئێمە ناونیشانێکمان ھەیە بەناوی مووچە و دەرماڵە و ھاوکاری دارایی و چەندین ناونیشانی دیكه، بەڵام ئێمە ناونیشانێکمان ھەیە بەناوی خەرجیاتی تر چی تیادا کۆدەبێتەوە ھەموو ئەو خەرجیاتانەی کە پەیوەندیدارن بەپاڵپشتی مانگانە حزبە سیاسییەکان و ڕێکخراو و سەنتەرەکان و دەرماڵەی قوتابیان و چالاکی دیدەوانی قوتابخانەکان و ئەوخەرجیاتانەی کە پێی دەگوترێ یەدەگی حکوومەت، کە حکوومەت پێشبینی بۆ خۆی دەکات یەدەگێکیش بۆ خۆی دادەنێ کە بۆ خەرجی کتوپر و لەناکاو، چەند خەرجیهکی تریش لەناو خەرجیاتی دیکە شوێنی کراوەتەوە، چونکە خەرجیاتی ھەمە ڕەنگن ھەمووشی بە ژمارە و داتا دیاریکراوە، ئەمەش بەشێکە لەشەفافیەتی بودجە و ھیچ شتێکی شاراوەی تێدا نییە.
سەبارەت بەزیادکردنی مووچە ھەوارامی روونیکردهوە: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی تەنیا باسی ئەوەی کردووە پێداچوونەوە دەکەین بە دەرماڵە و مووچە بەشێوەیهک کە بتوانرێت لەبەرژەوەندی مووچە خۆران بێت، چونکە لەڕاستیدا زیادکردنی مووچە ئاسان نییە، لەبەر ئەوەی کاریگەری دەبێت لەسەر بازارو گرانبوونی، بۆیە پێویستە بەشێوەیهکی باش دیراسە بکرێت ئەوکات بڕیاری لەبارەوە بدرێت، بەڵام حکوومەت باسی ئەوەی کردووە لەساڵی2013ھەر شوێنێک پێویست بکات مووچەکەیان زیاددەکرێ ئەمەشدوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پەرلەمان و بڕیاری لێ بدرێ ئایە زیاد بکرێ یان نا.
بڵند ئیبراھیم




