٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە: گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا تەنیا بۆئەوەیە شەڕ دروست نەبێ

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ KDP.info/ بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بڕیارە ئه‌مرۆ جارێکی دیكه‌شاندی سەربازی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، ئاماژەی بەوەش کرد، کۆبوونەوەکان بەردەوامن.
ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.info ڕایگەیاند:  ئەم کۆبوونەوانەی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا ئەنجام دەدرێن تەنیا بۆ دانانی ئالیەتە ، چونکە ھیچ کات ئەم کۆبوونەوانە چارەسەری کێشەکانی ئێمە لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم ناکات، بەڵام تەنیا خەریکین ئالیەتێک دروست بکەین بۆئەوەی پێکدادان دروست نەبێت و بوونی کۆبوونەوەکانیش توانیویەتی ببێتە ئەو ئالیەتە.
ھەڵگورد حیکمەت ئاماژەی بەوەش کرد، لەکۆبوونەوەی ئەم جارە گفتوگۆ لەسەر دوو خاڵ دەکرێ کەکێشەی لەسەره‌، ئەوانەش دیاریکردنی سنوری ئەو ھێزانەیە کە پێی دەوترێ ھێزێ ھەماھەنگی ھاوبەش کە لەنێوان ھەردوولا دابەش دەکرێ، لەئێستادا کێشە لەسەر دیاریکردنی ئەوشێونانە ھەیە و دواتریش پرسی کشانەوەی ھێزەکان و ئەستەمیشه‌ به‌ کۆبوونەوەیه‌ک ئەم دوو خاڵە یەک لایی بکرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار