یەمەن.. كەشتییەكی ئێرانی كە موشەكی تێدابووە دەستی بەسەر دا گیرا

KDP.info / سەرچاوەیەكی ئەمنی یەمەنی دەستبەسەرگرتنی كەشتییەكی پر لە چەك و تەمەنی ئێرانی لەئاوی هەرێمیی راگەیاند: هاوكات سەچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، كە كەشتییەكە دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی ئۆكرانیا و موشەكی دژە فرۆكەی هەڵگرتووە و بەو ئامانجەی رەوانەی سوریا بكات، لای خۆشییەوە بەرپرسێكی ئەمنی یەمەنی بە ئاژنسی سەبەئی یەمەنی راگەیاند: ئەو كەشتییەی كە دەستی بەسەر دا گیراوە، چەندین چەكی جۆراوجۆری تێدایە لەژێر كەلەوپەلی جۆراو جۆر شاردراونەتەوە، لەوانە برێك لە موشەكەی سام 2 و سام 3 ئێرانی تێدا بووە، بەشێویەكی نهێنی لە ئێرانەوە ناردراوەتە یەمەن بە ئامانجی گەیاندنی بە هێزەكانی سەر بەرژێمی بەشار ئەسەد لەسوریا، بەرپرسەكە ئەوەشی راگەیاند : ئەو كەشتییە ئێرانییە لەلایەن تیمێكی دەریاوانی یەمەنییەوە كە لە 8 كەس پێك هاتوون جولەی پێكراوە، ئێستاش ئەو كەسانە لەژێر لێكۆڵینەوەدان. شایەنی باسە لەلایەن هێزەكانی ئەمنییەوە ناوەناوە لە دەریاچەكانی یەمەن دەست بەسەر كەشتی پر لە چەك وتەقەمەنیدا دەگیرێت، كە بەشێوە قاچاغ رەوانەی سوریا دەكرێت.




