٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گروپێکی چەپی تورکی بەرپرسیاریەتی هێرشی دژ بە باڵوێزخانەی ئەمەریکی راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- رۆیتەرز-   KDP.info/  دوێنێ لە ئەنقەرە لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستیپەلاماری باڵوێزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکانیان لە تورکیا دا، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لایەنێکی چەپی تورکی بەناوی بەرەی رزگاری میللی شۆڕشگێری تورک بەرپرسیاریەتی لەبەرانبەر ئەو هێرشە راگەیاند کە دوێنێ دژی باڵویزخانەی ئەمەریکا ئەنجامدرا. لە راگەیاندێکدا ئاشکرایان کردووە کە ئەندامێکی ئەوان بە ناوی ئەلیسان سانلی کارێکی قوربانیدان بە گیانی خۆی لە لەنێو باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە ئەنجام دا.

 جێی وەبیرهێنانەوەیە دوای بەرپابوونی بەهاری عەرەبی لە چەند شوێنێک بالوێزخانەی ئەمەریکا کراوەتە ئامانج، لە میسر  و یەمەن و ئەوەی لە بەنغازی روایدا، ئەمەریکا دوچاری کێشەیەکی گەورە کردۆتەوە لە چۆنیەتی پاراستنی نوێنەرە دیبلۆماتکارەکانیان لەسەرتاسەری دونیا. تەنیا ئەمەی دوایان وایکرد وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هیلاری کلنتن بە توندی بکەوتە ژێر فشار و رەخنەی هەندێک لە ئەندامەکانی کۆنگرێسی وڵاتەکەی. ئەمەی تورکیاش پێدەچێت نامەیەکی دیکەی وریا کردنەوەی ئەمەریکا بێت، کە ئەم لایەنە چەپەی تورک لە راگەیەندراوەکەیاندا ئەمەریکا بە "بکوژی گەلانی دونیا" ناودەبات.

هەواڵی پەیوەندیدار