ئه‌ڵمانیا .. میر ته‌حسین به‌گ له‌باره‌ى ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ى له ده‌ڤه‌رى نه‌ینه‌وا ڕوویداوه، ڕوونكردنه‌وه‌ى دا

هەولێر- KDP.info/له ماوه‌ى ڕابردوودا كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له نێوان دوو خێزانى كوردى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ڤه‌رى نه‌ینه‌وا كه له ئه‌نجامى په‌یوه‌ندیى سۆزداریى نێوان كوڕێك و كچێك هاته كایه‌وه، كاردانه‌وه‌ى جیاجیاى لێكه‌وته‌وه و لێكدانه‌وه‌ى هه‌مه لایه‌نه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا . بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆسیه‌یه، میر ته‌حسین به‌گ میرى ئێزدییان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤى رۆڵى یاساى له چاره‌سه‌كردنى ئه‌و كێشه‌یه دووپات كرده‌وه.




