لیستی کوردستانی داواکەی مالکی دەربارەی هەموارکردنەوەی دەستور رەتدەکاتەوە

بەغدا- KDP.info/ ئەمڕۆ گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق موئەید تەیب لە راگەیاندراوێکدا کە دانەیەکی دەستی ماڵپەرەکەمان کەوتووە، ئەوەیان رەتکردۆتەوە کە نوری مالکی دەربارەی هەموارکردنەوەی دەستور باسی کردووە.
له‌كاتێكدا ناكۆكییه سیاسییه‌كان ته‌شه‌نه‌یان كردووه و زۆربه‌ى پارێزگه‌كان خۆپیشاندان به‌خۆوه ده‌بینن و خه‌ڵكى له سه‌رنه‌كه‌وتنى حكوومه‌ت له بوارى ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش و سه‌قامگیرى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى هه‌ست به بێزارى ده‌كه‌ن جاروبار چه‌ند داوایه‌كمان به‌رگوێ ده‌كه‌وێت داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌ستور ده‌كه‌ن و له دوایه‌مین لێدوانی مالكیدا داواى هه‌مواركردنى ده‌ستور ده‌كات، ئێمه له هاوپه‌یمانی كوردستانی بڕوامان وایه كه ئه‌و كێشانه‌ى به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنین به پله‌ى یه‌كه‌م له ئاكامى جێبه‌جێ نه‌كردنى ده‌ستوورو جێبه‌جێ نه‌كردنى دروستی یاساكانه‌وه‌یه نه‌ك به هۆى ده‌ستووره‌وه. ئێمه له‌به‌ر تیشكی ئه‌و ناكۆكییه سیاسییانه‌دا ناتوانین ئه‌و یاسایانه په‌سه‌ند بكه‌ین كه زۆر گرنگن وه‌ك یاساى دادگه‌ى فیدرالى و یاساى لێبوردنی گشتی و یاساى نه‌وت و گاز و چه‌ندین یاساى دیكه، كه‌واته چۆن ده‌توانین ده‌ستورێكى نوێ داڕێژین یان هه‌موارى بكه‌ین، بۆیه هیچ چاره‌یه‌ك له به‌رده‌مماندا نه‌ماوه‌ته‌وه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت که ده‌ستورو یاسا كارپێكراوه‌كان به دروستی جێبه‌جێ بكه‌ین كه ئه‌مه چاره‌سه‌ره‌كه‌یه له‌م قۆناغه‌دا.




