ڕاگه‌یێندراوێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌لاماری تیرۆریستی بۆ سه‌ر سێ مامۆستای ئایینیی شاری كه‌ركووك

ڕۆژی سێشه‌ممه 29ـی 1ـی 2013 سێ مامۆستای ئایینیی شاری كه‌ركووك له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ شاری كه‌ركووك كه‌وتنه به‌ر ده‌ستڕێژیی گولله‌ی تیرۆریستان و به‌هۆیه‌وه مامۆستا (ڕه‌مه‌زان شكوور حوسێن) پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی (شافیعیی گه‌ڕه‌كی ڕزگاریی) شاری كه‌ركووك شه‌هید كرا و دوو له وتارخوێنه هاوڕێیه‌كانیشی بریندار بوون. ئێمه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه ده‌كه‌ین و داوا له داموده‌ستگه‌ی ئه‌منی و پارێزگاری كه‌ركووك ده‌كه‌ین به زووترین كات تاوانبارانی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه بدۆزنه‌وه و ڕاده‌ستی یاسایان بكه‌ن. مامۆستایانی ئایینی جگه له‌وه‌ی هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و خواپه‌رستی بوونه هه‌رده‌م له هێڵی پێشه‌وه‌ی قوربانیدان و فیداكاریش بوونه له پێناو سه‌ربه‌رزیی گه‌له‌كه‌یاندا.
له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین گیانی مامۆستای شه‌هید به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌یش بۆ هه‌ردوو مامۆستا ئایینییه‌كه‌ی دیكه ده‌خوازین كه له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌دا بریندار بوونه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
31ـی 1ـی 2013




