٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان : قۆناغی توندوتیژی لە توركیا كۆتایی پێهاتووە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە –KDP.info/ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی هەبەر تورك، گەشبینی خۆی لە پێشوەچوونی دانوستانەكان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەللان نیشانداو رایگەیاند: خۆشبەختانە ئەوەی چاوەرێ بووین لەدانووستانەكان وا بەدی دێت و ئۆجەلانیش رۆلی ئیجابی گێراوە، سەرۆك وەزیرانی توركیا هەورەها رایگەیاند: كە گفتوگۆكانی دانووستان درێژەیان دەبێ و ئومیدمان زۆرە، كە لە سەرەتای ئەم بەهارەوە لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بگەینە ئەنجامێكی باش و دروست بۆ دانانی چەك، ئەردۆغان لەدرێژەی قسەكانیدا: ڕەخنەی لە لێدوانی هەندێ لە سیاسەتمەدارنی كوردی باكوور گرت و بەتایبەت ئەندامانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی، ڕاشیگەیاند: پێویستە هەموو لایەنەكان لە لێدوان و هەڵوێستە سیاسییەكانی خۆیان هەستیارانە مامەڵە بكەن و ئاڕاستەی دانوستانەكانی ئێستا بەرەو قۆناغێكی بنبەست نەبەن. سەرۆك وەزیرانی توركیا هەروەها ڕاشیگەیاند: حكوومەتەكەی سیاسەتێك ناگرێتەبەر كە لە دەرەوەی یاساكانی توركیا بێ و هەروەها شكۆمەندی و كەرامەتی نەتەوەیەك لەژێر پێی خۆی دانانێت. لەكۆتایی دیمانەكەیدا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دووپاتشی لە كۆتایی پێهاتنی قۆناغی توندوتیژی لەتوركیا كردەوە و رایگەیاند: بەگرنگی دەزانین بۆ كۆتایی هێنان بەتوندوتیژییەكان، سوود لە هەموو ڕێكارە دیموكراسییەكان وەربگرین.

هەواڵی پەیوەندیدار