زانكۆی سەلاحەدین ئەیووبی لە دیاربەكر دادەمەزرێت

دیاربەكر- KDP.info/ دوابەدوای پێشكەشكردنی داواكارییەك لە لایەن سەرۆك شارەوانی دیاربەكرەوە بۆ پهرلەمانی توركیا بۆ دامەزراندنی زانكۆیەك بە ناوی زانكۆ سەلاحەدین ئەیووبی، دوێنێ پهرلەمانی توركیا بە كۆی دەنگ ئەم داواكارییەی قەبووڵ كرد و بەمجۆرە بریاری دامەزراندنی زانكۆیەكی نوێ بە ناوی زانكۆ سەلاحەدین ئەیووبی دادەمەزرێت.
بریارە لەم زانكۆیەدا ئەنستیتویەكی تایبەت بە زمانی كوردی و كۆمەڵناسی كوردیش هەبێت كە گرنگی بە زاراوەكانی زمانی كوردی وەكو كرمانجی و زازاكی و زاراوەكانی دیكەی كوردی دەدات و بەشی كۆمەڵناسیش گرنگی بە بارودۆخی كۆمەڵگەی كوردی دەدات.
قەبووڵ كردنی ئەم داواكارییە لە لایەن پهرلەمانی توركیاوە بووەتە جێگای خۆشحاڵی كوردانی باكوور بە گشتی و دانیشتوانی دیاربەكر بە تایبەتی.




