٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تاقە وەزیرە كوردەكەی حكوومەتی شاپوور بەختیار لە ئێران كۆچی دوایی كرد

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info/ بە پێ هەواڵێكی ئاژانسی دەنگووباسی موكریان، تاقە وەزیرە كوردەكەی حكوومەتی شاپوور بەخیتار بەر لە سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران كۆچی دوایی كرد.

یەحیا سادق وەزیری كوردی دانیشتووی ناوچەی خسروئابادی سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بووە، لە لایەن شاپوور بەخیتار سەرۆكی حكوومەتی پێشووی ئێرانەوە وەكو وەزیری داد دەستنیشان كرابوو، بۆ ماوەیەكیش ئەم وەزارەتەی بەرێوە بردووە، ناوبراو دوو رۆژ لەمەوبەر لە تەمەنی سەد و یەك ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

یەحیا سادقی وەزیر كوڕی میرزا محەمەدخان لە ساڵی 1290 لە شارۆچەكەی خسروئابادی سەر بە شاری سنە لە دایك بووە و دوای كۆتایی هێنان بە خوێندی خۆی لە زانكۆی تاران لە بەشی یاسادا بەر لە محەمەد رەزا پەهلەوی دەچێتە زانكۆی ئەفسەری تاران دەبێت و وەكو ئەفسەری مالی بۆ كوردستان دەگوازرێتەوە و دواتر دەبێتە دادوەر لە دادگای تەورێزدا و دوای ئەمەیش وەكو دادوەر دەگوازرێتەوە بۆ كرماشان و دواتر دەبێتە داواكاری گشتی لە كوردستان و دواتریش وەكو دادوەر دەگەڕێتەوە تاران و دەبێتە بەرپرسی لێپرسینەوە لە سەرۆك وەزیری ئەو كاتەی حكوومەتی ئێران و لە سەر داواكاری رەزمئارا دەبێتە حاكمی نێوان پێشەوا قازی محەمەد و حكوومەتی ئەو كاتەی ئێران.

 

هەواڵی پەیوەندیدار