٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەباح بەیتوڵڵا: هیچ سانسۆرێك لەسەر قسەكردنی ئەندامانی پەرلەمان لەمەڕ بودجە نەبوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە KDP.info /لەماوەی رابردوو لە پەرلەمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەمەڕ پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان رۆژانە بەیانیان و ئێواران دانیشتنەكانی بەڕێوەدەچوون ولەماوەی چەند رۆژێكدا 92 ئەندامی پەرلەمان قسەی خۆیان لەمەڕ ناوەڕۆكی پرۆژە یاساكە كرد، ئەندامێكی لیستی كوردستانی پەرلەمانیش دەڵێت ئەندامان زۆر ئازادبوون لە قسەكردن و هیچ سانسۆرێك لەئارادا نەبوو.

 سەباح بەیتوڵڵا ئەندامی لیستی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بۆ kdp.infoگوتی: لە رۆژانی رابردوو پەرلەمانی كوردستان دەستی كرد بە ئەنجامدانی دانیشتنە ئاساییەكانی خۆی لەمەڕ بودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان و لەماوەی شەش رۆژدا 92 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی 37 كاتژمێر 50 خولەك قسەی خۆیان لەبارەی ناوەڕۆكی پرۆژە یاساكە كرد.

ناوبراو گوتیشی: لەو ماوەیەدا هیچ جۆرە سانسۆرێك لەسەر قسەكردنی ئەندامانی پەرلەمان نەبووەو هەر ئەندامێكی پەرلەمان بە ئارەزووی خۆیی و بێ دیاریكردنی كات بۆی قسەی دەكرد و ڕای خۆی دەردەبڕی.

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار