سوپای سوریا لە حەلەب گەڕەكی كوردانی بوردمان كرد و 14 هاووڵاتی كورد كوژران

KDP.info/ بە پێ سەرچاوەكانی هەواڵ لە رۆژئاوای كوردستان، دوێنی سوپای رژێمی بەشار ئەسەد لە حەلەب دەستی بە بۆردمان كردنی گەڕەكی كوردان بە ناوی ئەشرەفییە كردووە، بە هۆی ئەم بوردمانەوە بە لانی كەمەوە 14 هاووڵاتی كورد گیانیان لە دەستداوە و بە دەیان هاووڵاتی دیكەی كورد بریندار بوونە.
ئەمە دووەمین كۆمەڵكۆژی رژیمی سوریایه بۆ سەر كورد لە كاتی دەستپێكردنی ناكۆكییەكانی ئەو وڵاتەو پێشتریش سوپای سوریا بە بیانووی هەبوونی گرووپە چەكدارەكانی هێرشی كردبووە سەر گەرەكێكی دیكەی شاری حەلەب و بە هۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی كورد گیانیان لە دەستدابوو.
جێگای ئاماژە پێكردنە نزیكەی 600 هەزار كورد لە حەلەب دەژین و گەڕەكی ئەشرەفییەیش یەكێك لەو گەڕەكانەیە كە زۆربەی هەرە زۆری كوردەكانی لە نێو خۆیدا جێ كردووەتەوە.




