٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دادگای توركیا بریاری بێتاوانی بۆ 98 سەرۆك شارەوانی كورد دەركرد

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ لە چوارچێوەی دانیشتنەكانی دادگای كۆماری توركیا سەبارەت بە دۆزی كەجەكە و سەرۆك شارەوانییە كوردەكاندا دوێنێ لە شاری دیاربەكر دانیشتنی كۆتایی خۆی ساز كرد.

لەم دانیشتنەدا دادوەرەكان وتەی كۆتایی سەرۆك شارەوانییەكانیان وەرگرت و دوای چەند كاتژمێرێك پشوودان، سەرۆكی دادگا دەستی بە ئاشكرا كردنی بریاری دادگای كۆماری كرد و رایگەیاند: بە پێ یاسا نوێیەكان 98 سەرۆك شارەوانی گیراو بێ تاوانن و هیچ بەڵگەیەك نییە كە بتوانێت بۆ دادگا بیسەلمێنێت كە تاوانبارن، هەر بۆیە دادگا بریاریدا بە بێ تاوانی ئەم سەرۆك شارەوانییانە.

بێجگە لەم 98 سەرۆك شارەوانییە كوردە هاوكات 8 ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆمەڵگەی دیموكراتیكی هەڵوەشاوەش لە لایەن دادگایەوە بەبێ تاوان لە قەڵەم دران و ئازاد كران.

جێگای ئاماژە پێدانە كە لە چەند رۆژی رابردوو پارلەمانی توركیا پرۆژە یاسایەكی نێو دادوەری پەسەند كرد و ئەم پرۆژە یاسایەیش دوابەدوای پەسەند كردنی لە لایەن سەرۆك كۆماری توركیاوە خرایە بواری جێبەجێ كردنەوە هەر بۆیە چاوەڕوان دەكرێت كە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا بە گشتی نزیكی 15 هەزار گیراو كە زۆربەی هەرە زۆریان كوردن ئازاد بكرن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار