عێراق.. رێژەی قوربانیان بەهۆی كردەوە توندوتیژییەكان زیادی كردووە

عێراق –KDP.info/ رێژەی قوربانیان كە بەهۆی كردەوە توندوتیژییەكانەوە لە عێراق كوژراون لەمانگی رابردوودا زیادی كردووە، لە ئامارێكی هێزەكانی ئەمنی عێراق دەركەوتووە: ژمارەی قوربانیانی مانگی رابردوو، گەیشتۆتە 246 كوژراو كە لەنێویاندا 30 پۆلیس و 18 سەرباز و 2 ئەندامی رابوونی تێدایە، هەروەها 735 كەسیش برنداربوونە كە كە لەنێویدا 31 پۆلیس و 26 سەرباز تێدایە و قوربانییەكانی تریش هەمووی هاووڵاتی بوونە، هەر بەپێی ئامارەكە رۆژانی 15 و 16 و 17 مانگی رابردوو خوێناویترین رۆژ بووە، كە تێدا 88 كەس بوونەتە قوربانی كارە توندوتیژییەكان، هەمان ئامار ئاماژەی داوە: كە لە مانگی ئەیلولی پار ساڵەوە تا بە ئێستا دەگات، مانگی رابردوو خویناویترین مانگ بووە بۆ عێراقییەكان، شایەنی باسە بەرزبوونەوەی رێژەی قوربانیان، هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپیشاندانی سوننەكان لە چەند ناوچەیەك و زیادبوونی كردەوە تیرۆرییەكانی رێكخراوی تیرۆریستی قاعێدە لە عێراقدا.




