٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هیوامان ڕایتس وۆچ:ئازادى سیاسى لە عێراقدا بەرتەسک بۆتەوە

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info   /  ڕێکخراوى هیوامان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند:ئازادى و سەربەخۆى سیاسى لە عێراقدا بەرتەسک بۆتەوە. لە دواین ڕاپۆرتی دا کە بۆ ساڵى دوو هەزار و سێزدە ئامادە کراوە، ڕێکخراوى هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاندووە: حکومەتى نورى مالیکى  ئەو ڕێوشوێنە توندوتیژانەى  کە دژ بە خۆپێشاندەران و  سیاسەتوان و ڕۆژنامەنووسان و دەستگیرکراوان گرتویەتییە بەر، کاریگەریەکى زۆرى لە سەر بەر تەسک کردنەوەى پانتایى ئازادى و سەربەخۆى سیاسى لە کۆمەڵگەى مەدەنى عێراقى کردووە. لاى خۆشییەوە بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەشى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ڕێکخراوەکە سارا لیا ویتسن ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانى عێراق لە چەندین هەڵمەتى ئەمنیى و سەربازیاندا دژ بە خۆپیشاندەران و هاوڵاتیان، هەڕەمەکییانە مامەڵەیان کردووە و ڕێوشوێنى خراپییان گرتۆتەبەر و سەرەراى ئەوەش بە دەیان هاووڵاتیانى بێ تاوانیشیان دەستگیرکردووە،ریکخراوى هیومان ڕایتس وۆچ لە کۆتاییدا:  ئەم کارەى هێزە ئەمنییەکانى عێراقی بۆ نەبوونى سانسۆر  و لێپرسینەوە و کاریگەرى  رژێمە شمولى و دیکتاتۆریەکان عێراق و کردەوە جۆربەجۆرەکانى تیرۆر و توندوتیژییەکانى وڵات گەڕاندۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار