سێیه‌مین ڕوونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی بودجه

KDP.info : ڕووونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌باره‌ت به داهاتی فڕۆكه‌خانه‌كان.
ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێك له ڕاپۆرته‌كانیاندا له‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2013ه‌وه ده‌رباره‌ی داهاتی فڕۆكه‌خانه‌كان نووسیویانه: (فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ساڵانه له بودجه‌ی گشتی بڕێكی زۆر پاره بۆ خه‌رجیه‌كانی به‌كاربردن و پڕۆژه‌كانیان ته‌رخان ده‌كرێت، به‌ڵام بڕی داهاته‌كه‌یان به به‌راورد به خه‌رجیه‌كان زۆر كه‌متره)، هه‌روا ده‌ڵێن: (جگه له‌وه‌ی داهاته‌كانی خۆیان ڕاسته‌وخۆ بۆ ده‌كرێته‌وه به خه‌رجی، وه‌كوو به‌خشینیش 32 ملیار و 559 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخان كراوه).
مه‌به‌ستی ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووریی گۆڕان له باسكردنی داهاتی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه ئه‌وه‌یه وا له خه‌ڵك بگه‌یه‌نن گوایه داهاتیان زۆر له‌وه زیاتره، به‌ڵام شاردراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت به پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌وان داهاته‌كه‌یان به ئه‌ندازه‌یه‌كه كه به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م كاروباره‌كانیان ده‌كات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه قازانجیش ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش له ڕاستیه‌وه دووره، چونكه مه‌به‌ست له دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان له كوردستان ده‌سكه‌وتنی قازانجی بازرگانی نه‌بووه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی حكوومه‌ت بووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار فڕۆكه‌خانه له كوردستان بكرێته‌وه و ببێته پردی په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاته‌كه‌مان و دنیای ده‌ره‌وه و كارئاسانیش بێت بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌كان.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیشه حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌ك هه‌ر توانی بۆ یه‌كه‌م جار و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا فڕۆكه‌خانه بونیاد بنێت، به‌ڵكوو ئێستا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی خاوه‌ن متمانه‌یه‌كی جیهانین و چه‌ندین هێڵی ئاسمانیی به‌ناوبانگی دنیاش هاتوچۆی ده‌كه‌ن. به هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانیش ده‌زگایه‌كی خزمه‌تگوزاریی حكوومین و دروستكردن و به‌گه‌ڕخستن و گه‌شه‌پێدانیان تا ئه‌و ئاسته‌ی كه ڕێساكانی نێوده‌وڵه‌تی ڕێگه ده‌ده‌ن وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو و خاوه‌ن متمانه كار بكه‌ن و بڕوانامه‌ی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانیی جیهانی به ده‌ست بێنن، بۆیه پێویستیان به خه‌رجیی زۆر هه‌یه و حكوومه‌تیش ناچاره بودجه‌ی پێویستیان بۆ ته‌رخان بكات، ئێستاش ئه‌و فڕۆكه‌خانانه یه‌كێكن له پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك به‌گشتی و ده‌روازه‌ی كوردستانه‌كه‌مانن له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا.
له ڕێی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ورده‌كاریی داهاتی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه و خه‌رجیه‌كانی ده‌خاته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك هاووڵاتیانی كوردستان خۆیان داوه‌ری بكه‌ن كه داهاتی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه به شه‌فافی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له پڕۆژه یاسای بودجه‌ش به هه‌موو ورده‌كاری و خشته‌كانیه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بوار بۆ ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری و ئه‌وانی تریش نه‌مێنێته‌وه بیكه‌نه ده‌سمایه‌ی سیاسی و به هۆیه‌وه خۆیان وه‌ك پاسه‌وانی پاراستنی مافی خه‌ڵك نمایش بكه‌ن و ژماره و زانیاریی ناڕاستیان پێ بفرۆشنه‌وه.
كۆی داهاتی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ ساڵی 2013 به بڕی 31 ملیار و 876 ملیۆن دینار خه‌مڵێندراوه و سه‌رچاوه‌كانی داهاته‌كه‌ش بریتین له:
1- داهاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی عیراق دیاری كردووه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش ده‌سه‌ڵاتی داشكاندنی نرخی نیشتنه‌وه‌ی داوه‌ته هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه بۆ هاندانی هێڵه ئاسمانیه‌كان تاوه‌كو ڕوو له هه‌رێم بكه‌ن.
2- داهاتی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له‌سه‌ر زه‌مینی فڕۆكه‌خانه پێشكه‌ش به هێڵه ئاسمانیه‌كان و فڕۆكه‌كانیان ده‌كرێت.
3- داهاتی به‌كرێدانی به‌شه خزمه‌تگوزاریه‌كانی ناو تێرمیناڵ وه‌كوو چێشتخانه و كافتریا و بازاڕی ئازاد.
4- ئه‌و باجه ڕه‌مزیه‌ی له گه‌شتیاران وه‌رده‌گیرێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و داهاتانه‌دا خه‌رجیه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه یه‌كجار زیاترن و گرنگترینیان بریتین له‌م خه‌رجیانه:
1- مووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه كه ژماره‌یان 1014 فه‌رمانبه‌ره.
2- خه‌رجیی 3366 كارمه‌ندی ئاسایش، گومرگ، ده‌روازه، پۆلیس، ئیقامه، دكتۆر و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، ئاگركوژێنه‌وه، به‌یته‌ره و بانك كه خه‌رجیی جلوبه‌رگ و خواردن و ئیفاد و ده‌رماڵه‌یان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانه.
3- خه‌رجیی گرێبه‌ستی ڕاوێژكار و شاره‌زا بیانییه‌كان.
4- خه‌رجیی جۆربه‌جۆری 276 ئوتومبێلی تایبه‌ت به فڕۆكه‌خانه‌كان.
5- خه‌رجیی چاكردنه‌وه‌ی ئامێره تایبه‌تیه‌كانی فڕۆكه‌وانی كه به نرخێكی زۆر له لایه‌ن كۆمپانیا جیهانییه پسپۆره‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، كه خۆیان به‌رهه‌مهێنه‌ری ئامێره‌كانن.
6- خه‌رجیی تایبه‌ت به خولی ڕاهێنان و ئاماده‌كردنی كادیری كارامه، بۆ نموونه ته‌نیا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی تا ئێستا 850 كارمه‌ند نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خولی ڕاهێنان و 2800ی تریش له ناوه‌ی هه‌رێم خولی ڕاهێنیان بینیوه.
7- سه‌ره‌ڕای ئه‌م خه‌رجیانه، دروستكردنی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه ملیۆنه‌ها دۆلاری تێچوه و هێشتاش كار بۆ فراوانكردن و گه‌شه‌پێدانیان ده‌كرێت.
به‌م شێوه‌یه ڕوون ده‌بێته‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی فڕۆكه‌خانه‌كان كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی قازانجی ماددی دروست نه‌كراون، سه‌ره‌ڕای داهاتی خۆیان، ده‌بێت خه‌رجیی پێویستی زیاتریان بۆ دابین بكات كه له كۆتاییدا خه‌ڵك لێی سوودمه‌ند ده‌بێت و له ئاست سوودی گه‌وره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ هه‌رێم هێشتا ئه‌و پاره زیاده‌یه‌ی بۆیان ته‌رخان ده‌كرێت؛ كه‌میشه.




