مالیكی له موسڵیش چه‌ك و پاره دابه‌ش ده‌كات

له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری موسڵ، سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا نووری مالیكی چاوی به ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و سه‌رۆكعه‌شیره‌ته‌كانی پارێزگای موسڵ ده‌كه‌وێت و پاره و چه‌كیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی عێراقیی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه مالیكی ئامانجی له‌م سه‌ردانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ندین سه‌رۆكهۆز و عه‌شیره‌تی ناوچه‌یه‌كه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی تایبه‌تیان پێشكه‌ش بكات.
جێگه‌ی باسه مالیكی پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیستیفزازییانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له كه‌ركووك به‌ڕێوه برد، ئه‌مڕۆیش گه‌یشته شاری موسڵ و سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد.
پارێزگاری موسڵیش ئه‌سیل نوجێفی ڕایگه‌یاند ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه، نه‌ك بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاره‌كه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری.




