موقتەدا سەدر تاوتوێى کشانەوەی وەزیرەکانی لەحکوومەتەکەی مالکی دەکات

عێراق –KDP.info / سەرکردەى شیعە موقتەدا سەدر لەگەڵ ئەندامانى رەوتەکەى تاوتۆی کشانەوەی وەزیرەکانی لەحکوومەتەکەی مالکی دەکات، سەرچاوەیەکی نزیک لە رەوتی سەدر کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە ماڵپەرى ئەلئانى رایگەیاند، موقتدا سەدر رۆژى هەینى لە گەڵ وەزیرەکانی کوتلەکەیدا لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبۆتەوە، تێدا باسى هەنگاوەکانى داهاتوویانکردوە، لەبارەی ئەگەری کشانەوەیان لە حکوومەت، لە کاتێکدا ئەگەر نورى مالیکى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکات و خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیان فەراهەم نەکات، پیشتریش سەرۆکى رەوتى سەدر پەیامێکی ئاراستەی وەزیرانی سەر بە رەوتەکەی کردبوو، کە ئەگەر لەلایەن سەرۆک وەزیران نورى مالیکییەوە داوایان لێکرا جێگاى وەزیرەکانی سەر بەلیستى عێراقیە بگرن کە ئێستا بایکۆتى دانیستنەکانى ئەنجوومەنیان کردووە، ئەوا رازی نەبن.




