ده‌ستگیر كردنی 15000 هه‌زار ده‌رزی هۆشبه‌ر له كه‌ركووك

تایبەت بە kdp.info/ هێزه‌کانی ئاسایشی که‌رکووک به هاوکاری و هه‌مه‌هانگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌کانی که‌رکووک توانی ده‌ستبگرن به‌سه‌ر کۆگایه‌کی ده‌رمان که 15000هه‌زار ده‌رزی هۆشبه‌ری تێدا بوو دانرابوون بۆ فرۆشتن .
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌ک له هۆبه‌ى راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی که‌رکووک له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ KDP.info رایگه‌یاند: دواى کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌دواداچونێکی ورد هێزه‌کانمان به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پۆلیسى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌کان توانیان له هه‌ڵمه‌تێکدا ده‌ستبگرن به سه‌ر کۆگایه‌کى ده‌رماندا له گه‌ره‌کى (شاترلوى) شارى که‌رکووک ئه‌و کۆگایه زیاتر له (15000)پانزه هه‌زار ده‌رزى هۆشبه‌رى تێدا بوو که ئه‌و ده‌رزیه ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌کان به کاردێ بۆ نه‌شته‌رگه‌رى به‌ڵام له‌و کۆگایه به ئاشکرا ده‌فرۆشرا ، ئه‌و ده‌رزیه تیرۆرێستان ده‌توانن به کارى بێنن به تایبه‌ت که هاووڵاتیه‌ک ده‌رفینن و بیانه‌وێ بێ هۆشى که‌ن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا خاوه‌نى کۆگاکه ده‌ستگیرکرا که ناوى (ش.ا.خ) دواتریش سه‌رجه‌م ده‌رزییه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى مادده هۆشبه‌ره‌کان گواسرایه‌وه .




