٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یادی نۆیەمین ساڵەی شەهیدانی یەکی شوباتی خوێناوی بەرێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

هەەولێر -   KDP /  ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە نۆیەمین ساڵیادی یەکی شوباتدا و بەمەبەستی رێزگرتن لە شەهیدانی ئەم رۆژە کارەسات بارە، بەئامادەبوونی بەرپرسانی سیاسی و ئیداری و کەسوکاری شەهیدان و جەماوەرێکی زۆری شاری هەولێر رێورەسمێک لە پارکی شەهید سامی عبدولرحمان و دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مینۆمێنتی شەهیدان بەرێوەچوو. جێی وەبیرهێنانەوەیە نۆ ساڵ بەر لەئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردە و کادار و خەڵکی بێتوان لە ساری هەولێر بەهۆی کارێکی خۆکوژی تیرۆریستان لە بارەگای لقی دووی پارتی و مەلبەندی یەکێتی بەدەیان کەس بوونە قوربانی.

سالانە لەم رۆژەدا بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی یەکی شوبات لەم شوێنە بە ئامادەبوونی لایەنە ئیداری و سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و خەڵک ئەم رێورەسمە بەرێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار