٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەردەم باڵێۆزخانەی ئەمەریكا لە ئەنقەرە روویدا

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە –KDP.info   /  تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەردەم باڵێۆزخانەی ئەمەریكا لە ئەنقەرە روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون، رۆژنامەی زەمانی توركیا رایگەیاند: تەقینەوەكە لە ژووری پاسەوانەكانی بارەگای باڵێۆزخانەكەی ئەمەریكا لە ئەنقەرە روویداوە، بەپێی  زانیارییە سەرەتاییەكان وەك ئاشكرا بووە، بەهۆی تەقینەوە كە  2 كەس كوژران و 2 كەسی تریش برینداربوون و دەست بەجێ‌ ئامبوڵاسەكانی فریاكەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و ڵێَكۆلینەوە سەرەتاییەكانیش دەستی پێكردووە، هەروەها رۆژنامەكە ئاماژەی داوە كە تەقیننەوەكە پێدەچێت، بەهۆی كردەیەكی تیرۆریستییەوە بوو بێت و لە رێگای هەڵدانی دوو بۆمب بۆ نێو بالێۆزخانەكە ئەو رووداوەی لێكەوتۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار