بەهۆی مالیكی ئەگەرەکانی لادانی ئیبراهیم جەعفەری لە سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی زۆرە

عێراق –KDP.info / وادیارە ئەو گۆرانكاریە بەپەلانەی كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی عێراق لەرووی سیاسی و ئەمنییەوە دێنە ئاراوە و تاكڕەوی نوری مالیكی لەدەسەڵات، وای كردووە لایەنەكانی سەر بەهاوپەیمانی نیشتمانی جددیانەتر رێوشوینەكانی دژ بە سیاسەتەكانی مالیكی و لایەنگرانی بگرنەبەر، بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لەنێو هاوپەیمانی نیشتمانی دزەیان كردووە و ماڵپەری ئەمر بلاوكردۆتەوە: هەوڵ دەدرێت ئیبراهیم جەعفەری لە سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لابدرێت، چوونكە لایەنگری زۆری نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی تێدایە، ئەندامێكی كوتلەی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدر لە هاوپەیمانی نیشتمانی رایگەیاند: لە كارنامەی دانیشتنەكانی داهاتووی هاوپەیمانی نیشتمانی لادانی ئیبراهیم جەعفەری سەرۆكی بزووتنەوەی چاكسازی لەسەرۆكایەتی هاوپەیمانی نیشتمان داندراوە، لەماوەی رابردوو كۆبوونەوەكانی هاوپەیمانی نیشتمانی بەبێ بەبەشداری رەوتی سەدر و حزبی كۆنگرەی نیشتمانی و ئەنجوومەنی باڵا سازكراوە و بریارەكانیش پشتگیری مالیكی تێدا بووە، ئەمیر كەنانی راشیگەیاند: كاركردنی مالیكی و جەعفەری بۆ ماوەی دەیان ساڵ و بوونی رێككەوتنی جۆراوجۆر لەنێوانیان، وای كردووە لانەكانی تر لە هاوپەیمانی نیشتمانی هەڵوێست وەربگرن و لادانی جەعفەری لەپۆستەكەی بخەنە نێو كارنامەی كۆبوونەوەكانی داهاتووەوە.




