یەمەن.. هەوڵ دەدرێت بەرێگای عەشائیری 3 رفێنراوەكەی ئەوروپی ئازاد بكرێن

یەمەن –KDP.info / هێزەكانی ئەمنی یەمەن ئەو هەڵمەتە سەربازیەیان راگرت، كە بۆ ماوەی 3 رۆژە، بۆ دۆزینەوەی 3 رفێنراوی ئەوروپی ئەو هەڵمەتەیان دەست پێ كردبوو، كە حكومەتی یەمەن گومان دەكات، رفێنراوەكان لە لایەن گروپە ئیسلامییە چەكدارەكانی ناوچەكەوە رفێندرا بن، پێشتریش لە ناوچەی مناسحی سەر بەپاریزگای بەیزای ناوەڕاستی یەمەن، لە پیكدادانێك دا 46 چەكداری ئیسلامی كوژران و هەروەها 18 سەربازی سوپای یەمەنیش، لە رێگای بۆسەی جۆراوجۆری چەكدارەكانەوە كوژران، سەرچاوەكانی هەواڵ لە یەمەن رایانگەیاند: حكومەتی یەمەن بۆ دۆزینەوەی رفێنراوەكان بی هیوا بووە و پەنای بۆ سەرۆك عەشیرەتەكانی ناوچەكە بردووە تا ئەو 3 رفێنراوە كە دووانییان فلەندی و یەكێكیان نەمساویە لە لەلایەن چەكدارە ئیسلامییەكانی سەر بەقاعیدە ئازاد بكەن.




