٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی كوردستان داوای هاریكاری نێودەوڵەتی بۆ پەنابەرەكانی سوریا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر –KDP.info   /  هەرێمی كوردستان داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات، ناوی بخاتە نێو لیستی ئەو وڵاتانەوە كە پەنابەرانی سوریا لە ناوچەكە لە خۆدەگرن و هاریكاری مرۆیی پێشكەشیان دەكات، یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ژمارەی ئەو پەنابەرانەی سووریا روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، رۆژ لەدوای رۆژ لە زیدەبوونە و پتر لە 70 هەزار پەنابەر ئێستا لەهەرێمی كوردستانن، بە سەر هەرسێ پارێزگاكان، هەولێر و دهۆك و سلێمانی دابەشكراون، تائێستاش حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاریكاری پێشكەش كردوون، دیندار زیبار :داوای لە كۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی و وڵاتانی كۆمەك بەخشكرد، ناوی هەرێمی كوردستانیش بخەنە لیستی هاریكارییەكان چونكە لە % 90 پەنابەرەكانی نێو عێراق لەهەرێمی كوردستانن و رەوا نابێت پەنابەرەكانی هەرێم لە كۆمەكییە نێودەولەتییەكان بێبەش بن. شایەنی باسە لە كوێت وڵاتانی كۆمەك بەخش لە كۆنگرەیەكدا بری 5-1 ملیار دۆلاریان تەرخان كرد، بۆ ئەوەی هاریكاری ئەو  پەنابەرانە بكات، كە روویان لەوڵاتانی هاوسێی سوریا كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار