٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیا جێبەجێ دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

توركیا  –KDP.info   /  بریارە پرۆژەی دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەر لە ماوەیەكی نزیك دا لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بێتە جێبەجێكردن، رۆژنامەی رادیكاڵی توركیا لەبڵاوكراوەی ئەمرۆیدا، بڵاویكردۆتەوە: بەهۆی ئەو گەشەسەندنە ئابووری بەهێزەی كە ئێستا زۆر بەپەلە لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان بەرەو پێشەوە دەچێت، پیلان هەیە هێڵی ئاسنینی شەنەندەفەر لە نێوان هەردوولا دروست بكرێت،كە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك لە گەڵ توركیا دەبەستێتەوە، رۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتەروو: كە پرۆژەكە دراوەتە چەند كۆمپانیایەكی بیانی تایبەتمەندەوە لە زووترین كاتدا دەست بە جێبێكردنی پرۆژەكە دەكەن، شایەنی باسە  پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان توركیا كە ساڵانە بە ملیۆنان دۆلار ئالۆگۆری بازرگانی لەنێوانیان  دەكرێت، بۆتە هۆكاری بواژنەوەی ئابووری توركیا و هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار