٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی باڵای کوردی لە رۆژئاوای کوردستان: سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەین بەبۆنەی بڕیاری کردنەوەی دەروازەی فیشخابوور

سەرچاوە: KDP.info

دەستەی باڵای کورد لە رۆژئاوای کوردستان سوپاسنامەیەک ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەریمی کوردستان دەکەن بەبۆنەی ئەو یارمەتیانەی پیشکەش بە کوردانی رۆژئاوای دەکات .

ئەمەش دەقی سوپاسنامەکەیە

ھێژا مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەریمی کوردستان
 
 ئێمە وەک دەستەی باڵای کوردی لە رۆژئاوای کوردستان بە ناوی خۆمان و گەلی کورد لە کوردستانی رۆژئاوا سوپاسی جەنابتان دەکەین بەبۆنەی ئەو بڕیارەی دەرتانکردووە کە دەروازەی بیشابوور بکرێتە دەروازەیەکی سنووری بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی و کەلوپەلی پێویست  بە رۆلەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوا.

ھەروەھا سوپاسی جەنابتان دەکەین بۆ ئەو یارمەتییە بەردەوامەی پێشکەش بە ھاوڵاتیانی کوردی دەکەی  کە کاریگەری ھەبووە لەسەر کەمکردنەوەی ئیش و ئازاری ھەموو دانیشتوانی ناوچەکە ، چونکە ئەو یارمەتیانە بەسەر ھەمووان دابەشکراوە بەبی جیاوازی ئەمەش کاریگەریەکی ئەرێنی و باشی لای ھەمووان دروستکردووە.

دەستەی باڵای کوردی

هەواڵی پەیوەندیدار