پەرلەمان..لە نزیكه‌ی 33 سه‌عاتدا، 75 په‌رله‌مانتار راشكاوانه و به‌بێ دیاریكردنی كات قسەیان کردووە

هەولێر- KDP.info/ دوای چەندین رۆژ لە کۆبوونەوەی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە، تاکو ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن و هەندێک پێیان وایە کە کۆتایی هێنان بە گتفوگۆکان نزیکبۆتەوە و هەندێکی دیکەش لە رونگەی ناڕازیبوون بە بودجە، دەیانەوێت درێژە بە دانیشتنەکان بدەن. بۆیە له‌درێژه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2013 ، سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (41)ی ئاسایی خولی گرێدانی یه‌كه‌م ساڵی چواره‌م له‌خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆشدا به ئاماده‌بوونی شێخ بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی و د.عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندان و سه‌عد خالد وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زیری دارایی بەرنامەی کۆبوونەوەکان به‌ڕێوه‌چوو و ماوه‌ی سێ سه‌عاتی خایاند، 7 ئه‌ندام په‌رله‌مانی تر سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر راپۆرته‌كانی لیژنه‌ی دارایی و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی دارایی و بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی هه‌رێم بۆ ساڵی 2013 خسته‌ڕوو و زۆر راشكاوانه په‌نجه‌یان خسته سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی كه له بودجه‌كه‌دا هه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پێشنیازیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بودجه‌كه خسته‌ڕوو ئه‌و پرسیارانه‌شی كه له سه‌ر بودجه‌كه لایان دروستبوو ئاراسته‌ی هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و پلاندانیان كرد.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: " کە سه‌عات 4ی ئێواره ئەمڕۆ درێژه به‌دانیشتنه‌كه ده‌درێت".

لەمبارەوە ئەندامانی پەرلەمان بە طیرتەسەلی گفتوگۆکان دەکەن و تەنیا هەندێکیان زیاد لە کاتی پێویست و دیاریکراوە سەرنج و تێبییەکانیان پێشکەش دەکەن و هەشیانە بە ئاراستەیەکی سیاسی‌دا دەبات.
وەکو لە کوردستان تی ڤی ئاماژەی پێکراوە کە گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2013 شه‌ش دانیشتنه به‌رده‌وامه و تا ئێستا له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 33 سه‌عاتدا 75 په‌رله‌مانتار راشكاوانه و به‌بێ دیاریكردنی كات بۆیان سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان له‌مه‌ر خستۆته‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه‌و زۆرترین ماوه‌ی قسه‌كردنیش تائێستا 54 خوله‌ك بووه.