٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: رۆڵی هەرێمی كوردستان لە دانوستانی ئاشتی نێوان پەكەكە و حكوومەتی توركیا گرنگە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا- KDP.info   /  سەرۆك وەزیرانی توركیا رۆڵی هەرێمی كوردستان لە دانوستانی ئاشتی نێوان پەكەكە و حكوومەتی توركیا بە گرنگ و سەرەكی وەسفكرد. بەپێی هەواڵی ئاژانسی جیهان خەبەر : سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە : ئەنقەرە و هەولێر، بۆ دیدار و گفتوگۆكانی نێوان بەرپرسانی دەوڵەتی توركیا و سەركردەی بەندكراوی پەكەكە لە ئیمرالی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چەندین دانوستان و گفتوگۆی ئیجابییان سازكردووە. ئەردۆغان ڕاشیگەیاندووە: ڕەنگە لە داهاتوویەكی نزیكدا گفتوگۆكانی نێوان پەكەكە و توركیا بەشێكی لە هەولێر ساز بكرێت‌،  سەرۆك وەزیرانی توركیا لە كۆبوونەوەی نوێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدانیش لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاندووە: كەهەوڵ دەدرێت كۆتایی بە تیرۆر و توندوتیژی بهێنرێت ئەو كارەش سەرەكیترین ئەركەكانی حكوومەتەكەیەتی كە لەبەرنامەی دایە تا سەرەتای بەهاری ئەمساڵ ئەم پرسە یەكلایی بكرێتەوە. لە درێژەی وتەكانیدا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان رەخنەی توندیشی لە هەڵوێستەكانی پارتی گەلی كۆماریخواز گرت و رایگەیاند: ئاساییە ئەگەر پارتێك  گەورەترین شانازی ئەوە بێت، هاوبیری لەگەڵ هیتلەر و فاشیستە ئەڵمانی و ئیتالییەكان دەكات ، هاوكات بانگخوازی و بیری ڕەگەزپەرەستانە لەتوركیا بڵاو بكاتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار