٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەیی دیجلە بە بڕیاری مالیكی 2500 ئەفسەری پێشوو دەگەڕێنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-   /KDP.info   فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دیجلە لە ناوچەكانی كوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند: كە 650 كەسی تازەی هێناوەتە رێزەكانی فەرماندەییەكەی لە شاری كەركووك، بەمنزیكانەش چەند رێوشوێنێك دەگرێتەبەر، فەرماندەی  فیرقەی 12 سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی دیجلە لیوا روكن محەمەد خەلەف دلیمی بە مەدا پریسی راگەیاند: بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی كە لە نێو ریزەكانی هێزەكانی فەرماندەیی سوپاكەیان هەیە، سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی رەزامەندی نیشانداوە، كە 650 كەس لە شاری كەركووك وەك سەرباز دابمەزرێنن، لەبارەی دۆسییەی گەڕانەوەی ئەفسەرانی پێشووی سەردەمی رژێمی بەعس دلێمی راشیگەیاند: تائێستا 2500 ئەفسەر گەڕاوەنەتەوە ریزەكانی سوپا و بەمزووانە بەیەكجاری كۆتایی بەم دۆسێیە دێت، لای خۆشییەوە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دیجلە عەبدول ئەمیر زەیدی بە مەدا پریسی راگەیاند: فەرماندەكەیان لە پارێزگاكانی كەركووك  و سەڵاحەدین و دیالە لە  راپەراندنی ئەو كارانەی كە پێیانسپێردراوە بەردەوام دەبن،  لەماوەی داهاتووشدا چەند رێوشێنێكی دەگرنەبەر، وەك خۆی دەلێت كە خزمەت بە هەموو لایەك دەكات. عەبدول ئەمیر  زەیدی ئەوەشی رەتكردەوە كە بەهۆی راكردنی سەربازەكانەوە ئەو بۆشاییە دروست بووبێت كە لە لەرێزی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی دیجلەوە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار