سەرۆک بارزانی بەشداری لەمەراسیمی بەخاکسپاردنی روفاتی ئەنفالکراوەکانى مەهاری دەکات

بەرێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان، بەشداری لەمەراسیمی بەخاکسپاردنی روفاتی ئەنفالکراوەکانی مەهاری لە چەمچماڵ دەکات.
د.ئومێد سەباح، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەرێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان ئەمڕۆ بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی روفاتی 730 ئەنفالکراوەکانی مەهاری لە چەمچەماڵ دەکات.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، مەراسیمەکە کاژێری 4ی عەسری ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بەشدار دەبێت.
ئەمڕۆ روفاتی 730 ئەنفالکراوەکەی مەهاری لە شاری سلێمانیەوە بەرەو چەمچەماڵ بەرێخرا تاوەکو لە مەراسیمێکی شایستە بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە خاک بسپێردرێن.




