٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەساڵی ڕابردوو زیاتر لەدوو ملیۆن گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ KDP.info/ وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەساڵی ڕابردوو زیاتر لەدوو ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

نادر ڕۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدابۆkdp.infoڕایگەیاند: لەساڵی ڕابردوو دوو ملیۆن و217ھەزار گەشتیار ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان، ئەم ڕێژەیەش بەبەراورد لەگەڵ ساڵی(2011) 30% زیادی کردووە.

نادر ڕۆستایی گوتیشی: 444میوانخانە و242مۆتێل و54گوندی گەشتیاری و ھەزارو480 رێستورانت و کافتریا و 41 ھەزارو 787 قەرەوێلە لەھەرێمی کوردستان ھەیە، کە ئەمەش 30% زیادی کردووە.

ناوبراو ڕونیشیکردوە،30 پڕۆژە به‌ گوژمەی 27ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و 47پڕۆژەی پێشنیارکراویش بۆ ئەمساڵ به‌ گوژمەی41ملیار دینار بڕیاری لەسەر دراوە.

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار