عێراقییە داواكاری بۆ دابەشبوونی عێراق رەتدەكاتەوە

KDP.info/ لیستی عێراقییە داواكاری بۆ دابەشبوونی عێراق لە سەر بنەمای تایفی رەتدەكاتەوە و رایدەگەینێت كە نایانەوێت هەرێمێكی سوننە پێكبهێنن، ئەندامێكی لیستی عێراقییە بە مەدینەی راگەیاند: ئەو دروشمانەی كە لە خۆپیشاندانەكاندا بەرزدەكرێنەوە، بۆ چاكسازی سیاسی لە حكوومەتی عێراقە، نەوەك بۆ دابەش كردنی عێراق بۆ چەند هەرێمێكی فیدراڵی، لیستی عێراقییەش بیرۆكەی دروستكردنی هەرێمێكی سوننەی لە عێراق نەبووە و رەتیشیدەكاتەوە، عەبد زیاب ئەلعجیلی هەروەها راشیگەیاند:باشتر وایە حكوومەتی نوری مالیكی داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بكات و بەجددی مامەڵە لەگەڵ داواكاری و خۆپیشاندەران بكات، لەبارەی دەنگۆی پەیوەندی خۆپیشاندەران بە پاشماوەكانی رژێمی بەعسەوە، زیاب ئەلعجیلی رایگەیاند: بەرزكردنەوی ئاڵای سەردەمی رژێمی پێشووی بەعسی عێراق مانای ئەوە ناگەیەنێت كە خۆپیشاندەران پەیوەندییان بە بەعسییەكان هەبووبێت. خۆپیشاندەران تووشی نەهامەتی پەرواێزخستن هاتوون و پێویست دەكات، مالیكی بە دوای داواكارییەكانی ئەوانەوە بچێت.




