نوجێفی و عەللاوی دەست لەكار دەكێشنەوە

تا یبەت بە KDP.info/ بڕیارە بەمنزیكانە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئوسامە نوجێفی بۆ دەڕبرینی یەك هەڵویستی سوننەكان دەست لەكاركێشانەوەی خۆی رابگەینێت و سەرۆكی لیستی عێراقییەش ئەیاد عەللاوی بەهۆی بوونی جیاوازی بیروڕا، دەست لەكار بكێشێتەوە، ئەندامێكی سەر بەلیستی عێراقییە بە ناسی راگەیاند: دوای چەندین كۆبوونەوەی یەك لەدوای یەكی سەركردەكانی لیستی عێراقییە، ئۆسامە نوجێفی گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی كە باشترە بۆ سوننەكان، بەتەواوی لەدامەزراوەكانی حكوومی و تەشریعی بكشێنەوە و خۆشی دەستبەرداری پۆستەكەی بێت و بەمنزیكانە دەست لە كاركێشانەوەی پێشكەش دەكات و لە خۆپێشاندانەكانی سبەینێ رۆژی هەینیش لە ژێر ناوی (هەینی بڕۆ) بریارە بەشداری بكات، هەمان سەرچاوە راشیگەیاند: ئەگەری زۆر لەئارادایە، كە ئەیاد عەللاوی لە پۆستی سەرۆكی لیستی عێراقییە دەست لەكار بكێشتەوە بە هۆی بوونی رای جیاواز لە نێو لیستەكەدا، كەهەندێك لە ئەندامانی لیستی عێراقییە پێیان باشترە لەرێگای خۆپیشاندان و ناڕەزایی جەماوەرییەوە، مالیكی لە حكومڕانی لابدرێت، بەڵام عەللاوی ئەو بیرۆكەیە رەتدەكاتەوە و دەخوازێت بە هاوكاری (كورد و شیعە) لەرێگای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە نوری مالیكی لە پۆستی سەرۆك وەزیران لابدرێت.




