ئەردۆغان: ئەگەر پێویست بكات رێفراندۆم دەكەین

ئەنقەرە- تایبەت بە KDP.info/ سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی پارتەكەی خۆی لە ئەنقەرە باسی گۆڕانكارییەكانی نێو كابینەی حكوومەت كرد و گوتی: ئێمە كاتێك كە بۆ یەكەمین جار لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتنمان بە دەستەوە هێنا هیچ بەڵێنێكمان بە هیچ كەس و بەرپرسێك نەداوە كە مەقام یا خۆ پۆستێك بۆ كەسێك بۆ ماوەیەكی درێژ بمێنێتەوە، یا خۆ كەسێك بۆ ماوەیەكی درێژ خاوەن پلە و پایە بێت و گەورەترین پلە و پۆست بۆ ئەندامانی ئاكەپە و حكوومەتەكەی ئاكەپە خزمەتكردن بە خەڵكە.
ئەردۆغان سەبارەت بە مەسەلەی ئامادەكردنی دەستووری نێو توركیاش گوتی: وا بزانم ئامادەكارییەكانی ئامادەكردنی دەستووری نوێ بە پێی لێدوانەكانی سەرۆكی پەرلەمان تا كۆتایی مانگی گۆڵان دەگەنە ئەنجام، منیش هیوا دەكەم كە لە كۆتایی مانگی گوڵاندا كۆتایی بەم مەسەلەی بێت و ئەگەر هاتوو كۆتایی بەم مەسەلەیە نەهات ئەوا ئێمە وەكو ئاكەپە ئەو كارانەی كە لەم بارەیەوە ئەنجاممان داون پێشكەشی پەرلەمانیان دەكەین و ئەگەر لایەنەكانی دیكە هاوكاریمان بكەن ئەوا ئەم مەسەلەیە كۆتایی پێدێت بە پێچەوانەوە ئەگەر لە پەرلەمانیش هاوكاریمان نەكەن ئەوا روو لە گەل دەكەین و رێفراندۆمێك بۆ دەستووری نوێ توركیا ساز دەكەین.




