٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێكی شورای كۆمەڵ : كۆبوونەوەی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات ئیجابی بووە و ئیجابی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ KDP.info/  ئەندامێكی شورایی كۆمەڵی ئیسلامی ئەوە دەخاتەڕوو كە مەسەلەی هاتنەپێشەوەی بۆدجەی كوردستان شەڕی ڕاگەیاندنی توندتر كردۆتەوە، ئەوەش دەخاتەڕوو كۆمەڵ سیاسیەتی هیچ یەكێك لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان جێ‌ بەجێ‌ ناكات.
غازی حەمەئەمین ئەندامی شورایی كۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێكدا بۆ kdp.info ڕاگەیاند ئۆپۆزسیۆن بەرنامەی جدی هەیە، بەمەبەستی چاكسازی كردن لە كوردستان و ئەو نیەتەشی داوەتە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەت، بە شێوەی پرۆژە، دەربارەی وروژاندنی خەڵك لەلایەن راگەیاندنی ئۆپۆزسیۆنەوە، پێش ئەوەی دەرئەنجامێك وەربگرن، لەلایەن حكوومەتەوە، گوتی " ئێمە دەزانین ئێستا ڕاگەیاندن گەرمو گوڕتۆ بۆتەوە، بەڵام ئەمە شكاندنی گفتوگۆكان نیە، ئەمە مەسەلەی بۆدجە هاتۆتەپێشەوە دەبێت بەئاسانی ئەم بۆدجە تێنەپەڕێت بۆیە ناكرێت بێ‌ دەنگی لەو بارەوە بنوێنین".
دەربارەی ئەو ڕەخنەیەیی كە گوایە كۆمەڵ سیاسیەتی بزوتنەوەی گۆران جێ‌ بەجێ‌ دەكات، گوتی " زۆر جار ئەو قسەیە دەكرێت، بەڵام ئێمە گوتومانە سیاسیەتی هیچ لایەنێك لە خۆمان گرێ‌ نادەین جا گۆڕان بێت یان هێزێكی دیكە بەڵام ئێمە وەك لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان هاوڕاوین لەسەر كۆمەڵێك خاڵی ستراتیجی گرنگ كە باسی چاكسازی لە خۆ دەگرێت".
ئەوەشی خستەڕوو كە گفتوگۆكان لەسەر پرۆژەكانی ئۆپۆزسیۆن ئیجابی بووە و ئیجای دەبێت


كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار