٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆپۆزسیۆن لەکۆبونەوەی دوێنێیدا رەشنوسێکی لەبارەی پێشنیارەکانی پارتی و یەکێتی ئامادەکردووە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ KDP.info/  دوێنێ ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن لەشاری سلێمانی کۆبونەوە و  گفتوگۆیان لەبارەی پێشنیارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان کرد.
لەمبارەیەوە ئەبوبەکر عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند، لەکۆبونەوەی دوێنێى نێوان ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن گفتوگۆلەبارەی پێشنیارەکانی یەکێتی و پارتی کراوە و بۆچوونی ھەرسێ لایەنیش لەیەک نزیکبووە ورەششنوسێکیان لەبارەی پێشنیارەکانیان ئامادەکردوە و ئاڕاستەی سەرکردایەتی ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنى ده‌کەن بۆئەوەی ڕای خۆیانى لەباره‌وە دیاری بکەن.
ئەبوبەکر عەلی وتیشى:  ھەرکاتێ سەرکردایەتی ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن ڕای خۆیان لەبارەی ئەو رەشنوسە دیاریکرد، ئەوکات گەر پێویست بکات ھەرسێ لیژنەی ھاوبەشی ئۆپۆزسیۆن جارێکی تر کۆبونەوەیه‌کى تر ئەنجام ده‌دەن گەر نا لەلایەنی سەرکردایەتی ھەرسێ لایەن وه‌ڵامی پارتی و یەکێتی دەده‌نه‌وه‌ .

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار