٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لە پەرلەمان کردووە 30%ـی حوكمی بەندكراوان كەم بكرێتەوە

سەرچاوە: PNA

ئەمڕۆ، پەرلەمانی كوردستان، دانیشتنی ئاساییی خۆی لەبارەی یاسایی لێبوردنی گشتییەوە دەست پێكرد، ئەمە دوای ئەوەیە كە لە مانگی 4ی ئەم ساڵ پەرلەمانی كوردستان یاسایی لێبوردنی گشتی پەسەند كرد، لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە یاساكە ڕەت كرایەوە.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ئەرسەلان باییز، لە وتەیەكیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گفتوگۆ دەكەین، لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی كە پێشووتر لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كرابوو، بەڵام لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە ڕەت كرایەوە.

باییز، دواتر داوای لە لیژنەی یاسایی و لیژنەی پەیوەندیدار كرد، كە ڕای خۆیان لەسەر پڕۆژە یاساكە بدەن.

جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، عەونی بەزاز، ڕایگەیاند "بەپێی بڕیاری ژمارە(10)ی ساڵی 2012 سەرۆكی هەرێمی كوردستان یاسای لێبوردنی گشتی ڕەت كردەوە كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند كرابوو، هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە بووە كە زۆرترین بەندكراو بگرێتەوە، بەتایبەت ئەوانەی مەترسییان نییە بۆ سەر كۆمەڵگە.

بەزاز زیاتر ڕوونی كردەوە: سەرۆكی هەرێم پێشنیازی كردووە لێخۆشبوون هەموو ئەو حوكمدراو و بەندكراوانە بگرێتەوە كە ئاشتەواییان كردووە و ماوەی سزای حوكمدراوان و ڕاگیراوان لە 30%كەم بكرێتەوە."

دواتر لیژنەی یاسایی داوای كرد كە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی بە نهێنی بێت.

سەرۆكی پەرلەمانیش پێشنیارەكەی خستە دەنگدانەوە،  45كەس لەگەڵ ئەوەن بە نهێنی بێت و 20كەسیش لەگەڵ ئەوە نەبوون گفتوگۆكە بە نهێنی بێت، دواتر بە زۆرینەی دەنگ بڕیار درا دانیشتنەكە بە نهێنی بێت.

لە 10/4/2012 پەرلەمانی كوردستان یاسای لێبوردنی گشتی پەسەند كرد، لە15/4ئاراستەی سەرۆكایەتیی هەرێم كرا بۆ پەسەندكردنی، لە 30/4 لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە ڕەت كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار