٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

12حاڵەتی ئەنفلۆنزای بەراز لەھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ KDP.info/  وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: تاوەکو ئێستا 12حاڵەتی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، 11حاڵەتیان لەپارێزگای سلێمانی و حاڵەتێکی گومانلێکراویش لە پارێزگای ھەولێرە.
د.خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدابۆ kdp.info ڕایگەیاند، تائەمڕۆلەھەرێمی کوردستان 12کەس توشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز بوونە، کە11کەسیان لەپارێزگای سلێمانی و حاڵه‌تێکی دیکەش لەپارێزگای ھەولێره‌ کە گومانى لێدەکرێ و تاکو ئێستا بەتەواوی دەرنەکەوتووە.

د.خالس قادر گوتیشی، ئەو 11کەسه‌ی لەپارێزگای سلێمانی توشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەرازبونە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و سەرجەمیان نێردراونەتەوە ماڵەوە.

 


بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار