ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەولێر: ئیدریس بارزانی سه‌ركرده و خه‌مخورێكی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بوو

له یاده‌وه‌رى بیست و شه‌شه‌مین ساڵیادى كۆچیى دوایى شه‌هیدى جوان مه‌رگ كاكه ئیدریسى هه‌میشه زیندوو و ڕێزگرتن له خه‌بات و تێكۆشانى ئه‌و سه‌ركرده‌یه، لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ئاماده‌بوونى عه‌لى حوسێن به‌رپرسى لق و به‌رپرسى ناوچه‌كان و ئه‌ندامان و كادیرانى لق، سیمنارێكى بۆ خورشید شێره كه‌سایه‌تى دیارى نێو شۆڕشى ئه‌یلول و گوڵان وهه‌ڤاڵى ڕۆژانى سه‌ختى سه‌ركرده كاكه ئیدریس بارزانى سازكرد.
بیست و شه‌ش ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆ بزاڤی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ییمان و گه‌لی كوردستان سه‌ركرده و رێبه‌رێكی گه‌وره‌ی له ده‌ستدا ئه‌ویش كاك ئیدریسی سه‌ركرده‌ی كاریزما و ئه‌ندازیاری ئاشتی و پێكه‌وه ژیان.
كاك ئیدریس رۆژگارێك به‌جێی هێشتین كه گه‌لی كوردستان و خه‌باته ره‌واكه‌ی پێویستی به بوون و رێنمایی ئه‌وبوو كاك ئیدریس نه‌وه‌ك هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی به ئه‌مه‌كی مه‌یدانی به‌لكو ئه‌ندازیار و دارێژه‌ری پرۆسه‌ی ئاشتی و ئاشته‌وایی بوو له كوردستاندا. به‌كۆچی دوایی كاك ئیدریس ته‌واوی بزاڤی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ییمان توشی كوستێكی گه‌وره‌بوو. رۆل و پێگه‌ی كاك ئیدریس له نێو شۆرش و خه‌بات رۆڵی سه‌ركرده و پێشمه‌رگه و دلسوز و نشتیمان په‌روه‌رێكی كه‌م وێنه‌بوو.
رۆڵی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه له داكۆكیكردن له مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان رۆڵێكی كاریگه‌ر و به‌رچاو بوو.
ناكرێ باسی رێكه‌وتنامه‌ی یازده‌ی ئازار و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكرێت و ناوی كاك ئیدریس وه‌ك سه‌ركرده و خه‌مخورێكی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان نه‌هێنرێ. ئه‌گه‌ر باسی پرۆسه‌ی ئاشتی و دروستكردنی به‌ره‌ی كوردستان ی یه‌كخستنی گوتاری ته‌واوی حیزبه كوردستانیه‌كان بكرێت ناكرێ رۆڵی كاك ئیدریس نادیده بگیرێت.
ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مرۆ به‌ری ره‌نجی خه‌بات و قوربانیدانی باوكی رووحی نه‌ته‌وه‌یمان مسته‌فا بارزانی و كاكه ئیدریس و شه‌هیدانی كوردستانه پاراستن و داكوكیكردن له‌و ده‌سكه‌وتانه باشترین وه‌فاداری و دلسۆزییه بۆ خوێنی گه‌شی شه‌هیدان.
له یادی بیست و شه‌ش ساڵه‌ی كوچی دوایی كاكه ئیدریس به‌لێن دوپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌وه‌فا بین بۆ رێبازی بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه له یاد له‌م یاده‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نوێین له ئاست شه‌هیده نه‌مره‌كانی كوردستان سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی جوانه مه‌رگ. پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر سی یه‌ك دوهه‌زار و سێزده




