وەزارەتی دارایی: گۆڕان دەیەوێت رای گشتی چەواشە بکات و بودجە بۆ مەرامی سیاسی بەکاردێنێت

هەولێر - (KDP.info )وەزارەتی دارایی وەلامێکی راشکاوانە و توندی ژووری لێكۆلێنه‌وه‌ی ئابووریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی داوەتەوە و دانەیەک لەم وەڵامە بەدەست مالپەڕی (KDP.info) کەوتووە کە ئەمەی خوارەوە دەقی وەڵامەکەی حکوومەتە: ژووری لێكۆلێنه‌وه‌ی ئابووریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند ڕاپۆرتێكی به‌ناو شیكاری سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاساى بودجه‌ی 2013 بڵاو كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕاپۆرتانه نه‌ك هه‌ر شیكردنه‌وه و تاوتوێكردنی پڕۆژه یاساكه نین، به‌ڵكو هه‌وڵدانن بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتى و به‌كارهێنانی بودجه بۆ مه‌رامی سیاسی و تایبه‌تی خۆیان. به‌داخه‌وه به‌شێك له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانیش ناوه‌ڕۆكی هه‌مان ئه‌و ڕاپۆرتانه به‌كار ده‌به‌نه‌وه و له ئه‌نجامیشدا بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستشیان بێت، ده‌كه‌ونه هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه كوشندانه‌ی كه ژووری ناوبراو تێی كه‌وتووه، كه ئێمه ناچارین وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه.
جێگه‌ی نیگه‌رانیه كه چه‌واشه‌كاریه‌كانی ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووریی گۆڕان نه‌ك هه‌ر سنووری شیكاریكردن و لێكدانه‌وه‌ی زانستی بودجه‌كه‌ی به‌زاندووه، به‌ڵكو گه‌یشتۆته ئاستێك كه بۆ ورووژاندنی هه‌ست و سۆزی هاووڵاتیان، سووكایه‌تی به هه‌ندێ بۆنه‌ی ئایینی و نیشتمانیی پیرۆزه‌وه بكه‌ن كه له پڕۆژه یاساكه‌دا هاتوون. بۆ نموونه له بڕگه‌ی شاند و بۆنه‌كاندا كه یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی موسڵمانان حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌ده (د خ)، هه‌روه‌ها جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و ڕاپه‌ڕین، یادی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و شه‌هیدان و سه‌ری ساڵ و ئاهه‌نگه‌كانی ده‌رچوون و یه‌كترناسینی زانكۆكان و وه‌فد و شانده فه‌رمییه‌كان و چه‌ندین بۆنه‌ی تری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌گرێته‌وه، ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووریی گۆڕان به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه كاره‌كه‌ی گه‌یاندۆته ئاستێكی شه‌رمهێن بۆ خۆیان كه (ڕابواردنی فه‌رمی و ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه)ی له یه‌ك داوه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ر نرخێك بێت ئه‌و په‌یامه سیاسیه‌ی پێی ته‌ڵقین دراون؛ بیگه‌یه‌نن و له ئه‌نجامیشدا سووكایه‌تی به یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رى مه‌زن و نه‌ورۆز و ڕاپه‌ڕینه‌وه بكه‌ن و به خه‌یاڵی خۆشیان خه‌ڵكی پێ له‌خشته ببه‌ن. له كاتێكدا ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه بریتیه له خه‌رجیی ڕۆژانه و مانه‌وه‌ی شه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ند و په‌رله‌مانته‌رانه‌ی بۆ كاری فه‌رمى ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی شوێنی كاركردنیان.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رچاوڕوونیی هاووڵاتیان و ڕای گشتی، وه‌ڵامی ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌ت و شیكردنه‌وه كرچوكاڵانه‌ی ژووری لێكۆڵًینه‌وه‌ی ئابووریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌داته‌وه كه بۆ له‌خشته‌بردنی هاووڵاتیان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
لە بەشێکی دیکەدا بەمجۆرە سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دەربارەی چەواشەکارییەکانی ژووری لێکۆلێنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت :
له به‌شێكی ڕاپۆرته‌كانی ژووری لێكۆڵێنه‌وه‌ی ئابووریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا؛ به گومانه‌وه پرسیار ده‌رباره‌ی ئه‌و خه‌رجیانه كراوه كه له‌ژێر ناوی (دیكه)دا هاتوون، وه‌كو "جلوبه‌رگی دیكه، خۆراكی دیكه، تێچووه‌كانی دیكه". وه‌ك زانراویشه ده‌یانه‌وێت له میانه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌وه؛ وا له خه‌ڵكی بگه‌یه‌نن كه ناڕۆشنی و خراپبه‌كارهێنانی داهات له‌ژێر ئه‌م ناوه‌وه له بودجه‌ی 2013دا هه‌یه.
له كاتێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وه‌ڵامی ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌داته‌وه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له‌و ڕه‌خنه و تێبینی و پێشنیارانه ده‌كات - له هه‌ر لایه‌ن و كه‌سێكه‌وه بن- كه ده‌بنه مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بودجه‌كه و باشتر به‌كارهێنانی بۆ به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵك و ئاوه‌دانیی وڵاته‌كه‌مان، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بڕوای وایه ئه‌م بودجه‌یه پاره‌ی خه‌ڵكه و ده‌بێ بۆ خه‌ڵك خه‌رج بكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورى بۆ به‌رچاوڕوونیی خه‌ڵكی كوردستان، جارێكی تر ورده‌كاریی ئه‌و خه‌رجیانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه له‌ژێر ناوی (دیكه‌وه) هاتوون، هه‌رچه‌نده وه‌ك هاوپێچی پڕۆژه یاساى بودجه‌ی 2013 به ڕاپۆرت و خشته‌ی وردى به‌راوردكاری ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراون، هه‌ر كه‌سێكیش گه‌ر زانیاریی سه‌ره‌تایشی له زانستی دارایی و ژمێریاریدا هه‌بێت؛ ده‌زانێت كه ئه‌و پۆلینه‌به‌ندیه به پێی یاسای بنه‌ماكانی ژمێریاری ئه‌نجام دراوه و به‌م پێیه‌ش به‌شێك له خه‌رجیه‌كان ده‌چنه ژێر تایتلی (تێچووی دیكه‌وه)، به‌ڵام ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ش بكاته ده‌سمایه‌یه‌كی سیاسی و بیانوویه‌كی تر بۆ له‌خشته‌بردن و چاوبه‌سته‌كیكردنی خه‌ڵك و وایان تێبه‌گه‌یه‌نێت كه (تێچووه‌كانی دیكه) ناوێكه بۆ دزینی پاره، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژووری لێكۆڵێنه‌وه‌ی ئابووریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ورده‌كاریی خه‌رجیی دیكه ڕوون بكه‌نه‌وه ئاخۆ چی ده‌گرێته‌وه، كه ئێمه دڵنیاین لای ئه‌وان ئاشكرایه و به مه‌به‌ست خۆیانی لێ لاده‌ده‌ن.
یه‌كه‌م: تێچووه‌كانی دیكه (نفقات اخرى) كه بۆ ساڵی 2013 به بڕی 814 ملیار و 648 ملیۆن دینار خه‌ملێندراوه، بۆ نموونه ئه‌م خه‌رجیانه ده‌گرێته‌وه:
1- ده‌رماڵه‌ی قوتابیان و خوێندكاران.
2- به‌رنامه‌ی تواناسازی.
3- پاره‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
4- چالاكیی دێده‌وانیی قوتابخانه و خوێندنگاكان.
5- كوژانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان.
6- قه‌ره‌بووی قوربانیان.
7- یه‌ده‌كی وه‌زاره‌تی ئابووری.
دووه‌م: جلوبه‌رگی دیكه كه بۆ ساڵی 2013 به 3 ملیار و 697 ملیۆن دینار خه‌مڵێندراوه، ئه‌و بوارانه ده‌گرێته‌وه كه له چوارچێوه‌ی جلوبه‌رگی هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆدا پۆلین ناكرێن، بۆنموونه:
1- كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كان.
2- پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
3- زیندانییه‌كان.
4- سه‌رپه‌رشتیارانی به‌ندیخانه‌كان.
5- كارمه‌ندانی كاره‌با.
6- كارمه‌ندانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین.
7- تیپه وه‌رزشی و هونه‌ری و فۆلكلۆرییه میللیه‌كان.
8- قوتابیانی ئاماده‌ییه پیشه‌سازیییه‌كان.
9- قوتابخانه ئایینیه‌كان.
10- كارمه‌ندانی پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆكان.
11- خوێندكارانی كۆلیژی پزیشكی.
12- ته‌شریفات و پرۆتۆكۆل.
سێیه‌م: خۆراكی دیكه كه بۆ ساڵی 2013 به 117 ملیار و 286 ملیۆن دینار خه‌مڵێندراوه، خه‌رجیی دابینكردنی خۆراكی هه‌ندێ لایه‌ن ده‌گرێته‌وه كه له میانه‌ی خۆراكی (ڕاگیراو و زیندانییه‌كان، نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌كان) پۆلین ناكرێن، بۆ نموونه:
1- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
2- فه‌رمانگه‌كانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی.
3- هێزی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن.
4- هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ.
5- كارمه‌ندانی گومرگ و خاڵه سنوورییه‌كان و به‌یته‌ره و كوالیتیی كۆنترۆل.
6- كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه له پڕۆژه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كار ده‌كه‌ن.
7- كارمه‌ندانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین.
8- كارمه‌ندانی ئێشكگری فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با و شاره‌وانی.
له كۆتایی ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پێویست بوو ژووری لێكۆڵێنه‌وه‌ی ئابووریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پیشه‌یانه‌تر و به‌پێی ئه‌و زانیاری و خشتانه‌ی هاوپێچی پڕۆژه یاساكه بۆ په‌رله‌مان نێردراون و دوور له مه‌رامی سیاسی؛ ڕاپۆرته‌كانی بڵاو كردبایه‌وه، بۆ هه‌ر پرسیار و ناڕوونیه‌كیش ده‌یانتوانی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بكه‌ن و وه‌ڵامی پێویست وه‌ربگرن.




