كورد لەیاری هەرێمیدا كارتی پاڵەپەستۆیە بۆ هەموولایەك

توركیا –KDP.info / چاودێرێكی سیاسی بیانی پێیوایە كە كورد لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یارییەكانی هەرێمییدا كارتێكی كاریگەری پاڵەپەستۆیە بۆ هەموولایەك، نووسەری دیاری عەرەب لەكاروباری توركیا محەمەد نورەدین لە بابەتێكیدا كە ماڵپەری مراقب بڵاوكردۆتەوە تێدا ئاماژەدەدات: كە حكوومەتی توركیا جددی نییە لە پێدانی مافەكانی، پێیوایە ئێستا ئەنقەرە ئەو كارە دەكات بۆ ئەوەی دەرفەتی وەشاندنی گورزی توندی سەربازی لە پێگەی كورد لە سوریا بوەشێنێ، ئەو نووسەرە ئەوەش دەخاتەروو كە دانووستانەكانی ئیمراڵی لە نێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان و حكوومەتی توركیا دادپەروەرانە نییە، لەبەر ئەوەی ئۆجەلان لەبەندیخانەیە و توركیاش بەویستی خۆی دانووستانەكە دەجوڵینێ و سەرەرای ئەوەش ئۆجەلان زۆر بەكەمی ئاگاداری دەرەوەیە و ماوەیەكی كەمە بە بریاری ئەردۆغان تەلەفزیۆن لە ژوورەكەی داندراوە، بۆ ئەوەی گوێبستی هەواڵەكان بێت، عەبدولڵا ئۆجەلان لە بارودۆخەكە تێدەگات و فەرمانەكانی بۆ دەستەی سەركردایەتی پەكەكە جێ دەهێڵێت، تا بریاری كۆتایی لەو بارەو هەموو پرسەكانی تایبەت بەكوردەوە بدەن،لە بارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیاش ئەو نووسەرە دەڵێت: پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە لەرووی ئابووریەوە بەرەو پێشوەچوونی زۆری بەخۆوە بینییوە، توركیا زۆر سوودی لەئابووری هەرێمی كوردستان بینییوە، بەڵام ئەوەی ئەنقەرەی دڵگران كردووە، پشتگیری بارزانییە لە كوردی سوریا بەتایبەت لە شەڕی ئێستای نێوان چەكدارەكانی عەرەبی سوریا كە توركیا پشتگیری دەكات و بەرەی كورد لە سوریا كە هەولێر پشتگیریان لێدەكات، ئەمانە هەمووی ئاماژەن كە كورد لەیاری هەرێمیدا كارتی پالەپەستۆیە بۆ هەموو لایەك .




