بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی دراوه‌ته تاڵه‌بانی

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی دراوه‌ته تاڵه‌بانی‌و له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركرده سیاسییه‌كان سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی رۆژی راگه‌یاندنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی.
محه‌ممه‌د خالدی، سه‌ركرده له ئیئتیلافی عیراقییه‌و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ "خه‌ندان" ئاشكرایده‌كات، لایه‌نه سیاسییه‌كان له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌جه‌ف داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆكی حكومه‌تیان داوه‌ته سه‌رۆك كۆمار.
بڕیارده‌ره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، وتیشی:"دوو رێگا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌یه، یه‌كه‌میان له رێگه‌ی سه‌رۆك كۆماره‌وه، دووه‌میان له رێگه‌ی لێپرسینه‌وه‌و دواتر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه، لایه‌نه‌كان رێگه‌ی یه‌كه‌میان هه‌ڵبژارد".
به وته‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی ئیئتیلافی عیراقییه كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ولێر بووه، ره‌وتی سه‌در به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا یه‌عقوبی كه‌سایه‌تی دووه‌می ره‌وته‌كه به‌شدارییانكردوه، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌شدار بێت.
وتیشی:"كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، چونكه هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی‌و ره‌وتی سه‌دریش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه وه‌ك باسی لێوه‌ده‌كرێت، پێده‌چێت ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیش بێته رێزی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست".
بڕیارده‌ره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر، سه‌ركرده‌كان رووده‌كه‌نه شاری سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كۆببنه‌وه‌و دوا بڕیاری خۆیانی پێبگه‌یه‌نن، وتیشی:"له‌و سه‌ردانه‌دا واده‌ی راگه‌یاندنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری ده‌كرێت".




