چەند بازرگانێکى گەورەى عێراق بە مادەى 4 تیرۆر دەستگیرکراون

عێراق –KDP.info / ئەندامێکى سەر بە لیژنەى ئەمن و بەرگرى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، بەندیخانەى نیهێنى لەژێر سەرپەرشتى هەواڵگرى و نووسینگەى نورى مالیکى هەیە و بە دەیان کەسیش تێدا دەستگیرکراون، ئەندامەکە بە مەداى راگەیاند، چەند بەندیخانەیەکى نیهێنى لە تاجى و لەسەر ریگاى فرۆکەخانەو لە نێو بارەگاى هەواڵگرى عێراق هەن، زۆربەى دەستگیرکراوکانیش بازرگانى گەوەرن و بە ماددەى چوارى تیرۆر دەستگیرکراون، لەبارەى رەوشى زیندانییەکان و مامەڵەى سەرپەرشتیارن، ئەندامەکەى لیژنەى نابراو کە نەیوستووە ناى ئاشکرا بکرێت راشیگەیاندوە: پیاوانى هەواڵگرى لە بەندیخانەکان، زۆر بەخراپى مامەڵە لە گەڵ زیندانییەکان دەکەن و ئەو جۆرە مامەڵەیش بۆ هەڵسوکەوتى بەرێوەبەرى پێشوى هەواڵکرى عێراق ئەحمەد ئەبو رەغیف دەگەرێتەوە، لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەدراوە: کە دەستگیرکردنى بازرکانەکان زۆر بەبەرنامە دەکرێت و دواى دەستگیرکردنیاشیان بۆ ماوەیەکى نادیار لە بەندیخانە دەست بەسەر دەبن و پاشان لەبەرامبەر برێک پارەى زۆر ئازاد دەکرێن، ئەندامەکەى لیژنەى ئەمن و بەرگرى عێراق راشیگەیاند: زانیارى تەواومان لەبەردەست هەیە و بەمنزیکانە دەخریتە روو.




