٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێرپەنجە دووەمین هۆکاری مردن لە رۆژهەڵاتی کوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

كوردستانی روَزهه لَات-  KDP.info/ جێگری بەرێوەبەری بەشی تەندروستی زانکۆی پزشکی سنە لە پارێزگای کوردستانی رۆژهەڵاتی کوردستان  فەرزام  بیدارپوور  رایگەیاند  کە  شێرپەنجە دووەمین هۆکاری سەرەکەی مردنی هاووڵاتییان لە رۆژهەڵاتی کوردستانە.
فەرزام بیدارپوور ئاماژەی بە هەڵمەتی دژە شیرپەنجە لە کوردستانی رۆژهەڵات کرد و وتی:  لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە یەک هەزار و 277 حاڵەتی شیرپەنجە لە سەرانسەری پارێزگای کوردستاندا تۆمار کراون و تیمە پزشکییەکانیش بەو پەری توانایی خۆیانەوە هەوڵ بۆ چارەسەر کردنی ئەم حاڵەتانە دەدەن.
ناوبراو ئاماژەی بە جۆرەکانی شیرپەنجە کردووە و وتوویەتی لە کۆی یەک هەزار و 277 حاڵەتی شیرپەنجەدا کە لە ساڵی رابردوو تۆمار کراوە، 189 حاڵەت تایبەتە بە شیرپەنجەی پێست و 188 حاڵەت شیرپەنجەی گەدە و 119 حاڵەتی  شیرپەنجەی گەلوو و 103 حاڵەتی دیکەیش تایبەت بە شیرپەنجەی خوێن بووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە سەدا چواردەی مردنەکانی هاووڵاتییانی پارێزگای کوردستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی شیرپەنجەیە و لە سەرانسەری ئێرانیش لە هەر سەد هەزار کەس تەنیا 100 کەس نەخۆشی شیرپەنجە بە هەمووی جۆرەکانییەوە هەیە.
جێگری بەرێوەبەری بەشی تەندروستی زانکۆی پزشکی سنە ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو هاووڵاتییانە کە تووشی نەخۆشی شیرپەنجە دەبنەوە تەمەنیان لە نێوان 55 تا 64 ساڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار