لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی كۆپلێر لە موسڵ و ئەگەری خۆپیشاندانی گەورە لە عێراق KDP.info ڕاپۆرتێك بڵاو دەكاتەوە

موسلَ - تایبهت به KDP.info/ بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی قەتەری ماركن كۆپلێر نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە گەڵ یەكە ئیداریەكانی پارێزگای موسڵ كۆ دەبێتەوە و ئاماژەش بە مەترسی بارودۆخی عێراق دەكات .
بەپشت بە ستن بە ڕۆژنامەی "قەتەر" KDP.info زانیاری لەسەر كۆبوونەوەی "ماركن كۆپلێر" نوێنەری نەتەوە یەكگكرتووەكان لە عێراق و پارێزگای موسڵ "ئەسیل نوجێفی" و نوێنەرانی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایە بڵاو دەكاتەوە، ئەو ڕۆژنامەیە كە لەناوەندی چاپەمەنی قەتەر دەردەچێت، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا دەنووسێت " كۆپلێر لە كۆبوونەوە كەدا نیگەران بووە لە بە دووبارە بوونەوەی گرژیەكان ناو عێراق و ئەو كوشتار گەریەی بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دروست بووە ".
بەپێی هەواڵی ئەو ڕۆژنامەیە نوێنەری خۆپیشاندەرانیش لە كۆبوونەوەكە ئامادە بووە كۆپلێر گوتویەتی " دەبێت مامەڵەیەكی تەندوست لەگەڵ خۆپیشاندن دەران بكرێت, خۆپیشان دەرانیش كۆنترۆڵی دەروونیان بكەن، هەربۆیە لە كێشە سیاسیەكانی عێراق نەتەوە یەكگرتووەكان نایەوێت لایەنگیر بێت، بەڵام لە پرەنسیبی بنەماكانی نەتەوەیەكگرتووەكان مافی مرۆڤ و بەهای مرۆڤایەتی ناتوانین بێ لایەن بین و پشگیری لە هەموو مافێكی مرۆڤ دەكەین ".
ئەوەشی خستۆتە ڕوو كە دەبێت داواكاری خۆپیشاندان دەران لە ڕێگای دەستوری عێراقەوە وەڵامیان بدرێتەوە و كارلەسەر بنەمای گفتوگۆی هاوبەش بكەن .
هاوكات بڕیارە هەینی داهاتوو خۆپیشاندان دانێكی گەورە لە عێراق ئەنجام بدرێت كە ئاژانسە عێراقیەكان پێیان وایە ئەو خۆپیشان دەرانە داوای لادانی مالیكی دەكەن، لەلایەكی دیكەوە لیستی عێراقیە لە ڕێگای وتەبێژەكەیانەوە ئەوە دەخاتەڕوو كە ئەگەری كشانەوەی تەواوی لیستەكان دەكەن لە پرۆسەی سیاسی عێراق.
هەرلەم بارەوە سەبهان مەلا جیهاد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە(ئاژانسی ئەخباریە)ی راگەیاند:داواکاری خۆپیشاندەران مافێکی تاکە کەسەکانە بۆیە دەبێت جێ بەجێ بکرێت،چونکە هاوڵاتیان ئەم وڵاتە خاوەن وتەی خۆیان و دەبێت گۆییان لێ بگیرێت.
وتیشی هەموو گەلانی جیهان بەدوای سەکردەیەک دەگەرێن کە وڵاتیان بەرو ئەمن وئەمان ببات، و بتوانین بە شێوەیەکی باش بژێن،بۆیە خۆپیشاندەرانی ئەمرۆی عێراقیش بەدوای کەسێکی وا دەگەرێن.
لەلایەكی دیكەوە ئیدارەی ئەمەریكا پێیوایە هەموو ئەو تەنگەژانەی كە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئێستا تێكەوتووە، بە هۆی سیاسەتە چەوتەكانی حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری پێترۆلەوە بووە، ماڵپەری ئەمر لەسەرچاوەیەكی دبلۆماسی باڵیۆزخانەی ئەمەریكای لە عێراق گواستۆتەوە: كە حوسێن شەهرستانی گرفتی یەكەمی كێشەكانی ئێستای مالیكی بووە، لە دروستكردنی تەنگەژە و گرفت لە ناوە و دەرەوەی عێراقدا، وەك سەرچاوەكە ئاماژەی پێكردووە: دواین گرفت كە شەهرستانی بۆ مالیكی نابێتەوە، دژایەتیكردنی پرۆژەكاری كۆمپانیای ئیكسۆن موبیلی ئەمەریكا بووە، كە یەكێكە لە كۆمپانیا هەرە زەبەلاحەكانی جیهان لەبواری پێترۆلدا، ئەو سەرچاوەیە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت راشیگەیاندووە: ئەو كات بریارەكانی حكوومەت كاریگەری و هێزی دەبێت، كە خاوەن ئابورییەكی بەهێز و توانا بێت وەك وڵاتانی كەنداو، ئەو كات ئابوری عێراق بەهێز دەبێت، كە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی جیهان، هاوشێوەی ئیكسۆن موبیل كاری تێدا بكات، بۆ ئەوەی مالیكی لە تەنگەژەكانی ئێستای رزگاری بێت، پێویستە زوو بە سیاسەتەكانی ئابووری بچێتەوە و سیاسەتێكی ژیرانە دوورە لە عەقلیەتی شەهرستانی مامەڵە بكات.
ڕاپۆرت: کارزان هەورامی




