بەمنزیکانە یوسف قەرزاوى سەردانى شارى موسڵ دەکات

عێراق –KDP.info / بریارە بەمنزیکانە یوسف قەرزاوى گەورە کەسایەتى ئاینى سوننە مەزهەب، سەردانى شارى موسڵ بکات، ئەندامێکى دەوڵەتى یاساش سەردانەکەى قەرزاوى بۆ عێراق بە نانەوەى فیتنە و هاندانى عەرەبە سوننەکانى عێراقى لە قەڵمداوە، بۆ یاخیبون لە حکومەت و دابەشکردنى عێراق بۆ سێ پارچە، عەبدولسەلام مالیکى بە ئور نیوزى راگەیاند: ئەم سەردانەى قەرزاوى، بۆ تەواوکردنى پیلانى تورکیایە کە دەخوازێت عێراق دابەش بکاتە سەر سێ دەوڵەتى بچووک (کوردستان و سوونە و شیعە) ، ئەوەش لەلایەن ئێمەوە بەتوندى لەناو و ناوەرۆکدا رەتدەکرێتەوە، عەبدولسەلام مالیکى هەروەها راشیگەیاند: عێراق خاوەنى شکۆمەندى خۆیەتى و رێگا نادات یوسف قەرزاوى پێ لەخاکى عێراق دابنێت و ئەو کاتەشى ئەگەر لە رێگاى هەرێمى کوردستانەوە بێتە عێراق ئەوە بەپێى یاسا مامەڵە لەو سەرپێچییەى هەرێمى کوردستان دەکرێت، شایەنى باسە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە باننامەیەکدا ئەوەى رەتکردەوە کە یوسف قەرزاوى لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە داوەتی ئاراستەکرابێت.




