كه‌ركووك : مه‌لایه‌ك و دوو موختار تیرۆر ده‌كرێن و دوومه‌لاش بریندار كران

تایبه‌ت به KDP.info/ شه‌وی رابردو له نزیك گوندی چیمه‌ن له سه‌ر رێگای كه‌ركووك سلیمانی له‌لایان چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه ئۆتۆمبێلی مه‌لایه‌ك گوله باران ده‌كرێ و له ئه‌نجامدا بوو به‌هۆی گیان له ده‌ستدانى مه‌لایه‌ك و بریندرا بوونی دوو مه‌لای تر .
سه‌چاوه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركووك له لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoڕایگەیاند: شه‌وی رابردوو پاش كاتژمێر 10 له نزیك گوندی چیمه‌ن له سه‌ر رێگای كه‌ركووك سلێمانی له كاتی گه‌رانه‌وه‌ئ ئه‌و 3 مامۆستا ئاینیه له سلیمانیه‌وه بۆ كه‌ركووك چه‌ند چه‌كداریكی نه‌ناسراو به‌ئۆتۆمبێلێكه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئۆتۆمبێلی ئه‌و 3 مامۆستا ئایینه‌و له ئه‌نجامدا مامۆستایه‌كیان گیان له ده‌ست ده‌دات و ئه‌و 2 مامۆستایه‌ی تریش بریندار ده‌بن
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌یى kdp.info رایگه‌یاند : به‌هۆی دوو بۆمبی موگناتیسیه‌وه كه لكێنرابوون به ئۆتۆمبیلی هه‌ردوو موختاری گه‌ره‌كی " قه‌سابخانه و ئه‌سرا مه‌فقودینه‌وه " تیرۆر كران ، كه ئه‌م دوو موختاره هه‌ر دووكیان به‌ره‌گه‌ز توركمان و موختارن له و گه‌ره‌كانه كه تیرۆرستان هه‌ستاو له رێگای به‌كار هێنانی بۆمبی موگناتیسی لكاندوه به ئۆتۆمبیله‌كانیانه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كان هه‌ردووكیان تیرۆر كران
سه‌رچاوه‌كه له درێژه‌ی قسه‌كانی تیشكی خسته‌ر سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تیرۆرستان ده‌ستیان كردوه به ئه‌نجام دانی كاره تێك ده‌رانه‌كانیان له شاری كه‌ركووك و دووز خورماتوو و هه‌ر جاری نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن به‌ئامانجی خۆیان له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاژاوه دروست بكه‌ن له نێوان دانیشتوانی شاری كه‌ركووك دیاره مه‌ره‌مه‌كانی تیرۆرستان روون و ئاشكرایه كه ده‌یانه‌وێت چی بكه‌ن ئه‌مه‌ش گومان ده‌كرێت ده‌ستێكی تری له‌دوابێت بۆ تیكدانی باری ئه‌منی و ئارامی شاری كه‌ركوك
سه‌رچاوه‌كه له درێژه‌ی قه‌سه‌كانی ئه‌وى راگه‌یاند كه تیرۆرستان به‌س بۆ تیك دانی باری ئه‌منی ئارامی شاری كه‌ركووك ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن ئه‌مه چه‌ند رووداوی ئاوا روو بدا له‌م هه‌فته‌یه پیشتری دوو موختار تیرۆر كراون له ناو كه‌ركووك




