100 خیوه‌تى كه‌مپى دومیز ژێر ئاو كه‌وتوون

تایبه‌ت به KDP.info/ له كه‌مپى دومیزى په‌نابه‌رانى رۆژئاواى كوردستان له ئه‌نجامى باران بارین زیاتر له 100 خیوه‌ت له‌به‌ر لافاو كه‌وتوون.
شه‌وكه‌ت سالح به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى پارێزگاى دهۆك به سایتى K.D.P.INFO راگه‌یاند كه ئه‌و رووداوه تا راده‌یێك پێشبینیكراو بوو، بوویه هیچ زیانێكى گیانى له ناو كه‌مپى دومیز نه‌بووه، ته‌نها 100 خیوه‌ت ژێر ئاو كه‌وتوون.
شه‌وكه‌ت سالح زیاتر ووتى" ئێستاش تیمى به‌رگرى شارستانى له ئاماده‌باشیدان له‌و شوێنه بۆ هه‌ر حاله‌تێكى له ناكاو،به‌ڵام ئێستا مه‌ترسى نه‌ماوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر له هه‌ولى چاره‌سه‌ریدان بۆ ئه‌و خێزانانه‌ى كه ئێستا بێ خیوه‌تن بۆ ئه‌وه‌ى نێشته‌جێ بكه‌ن.
دهۆك: ڤه‌ده‌ر سوبحى




